داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرش له كاتی ئاهه‌نگه‌كانی كریسمیسدا ده‌كات
وێستگه نیوز –
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ڤاتیكانی كرد له كاتی ئاهه‌نگه‌كانی كریسمیسدا كه له هه‌فته‌كانی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
كه‌ناڵی "FOX news"ی ئه‌مریكی وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه چه‌كدارێكی داعش ده‌ركه‌وتووه كه شۆفێری ده‌كات و له‌ڕێی جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه بینای كڵێٍسای ڤاتیكان ده‌ركه‌وتووه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نووسراوه "چاوه‌ڕوانی كریسمسی خوێناوی بن".
وێنه‌كه ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه له‌ڕێی ئۆتۆمبێله‌وه به‌شێلانی هاوڵاتیان ده‌رده‌خات كه پێشتر له چه‌ندین شاری جیهان به‌وشێوه‌یه هێرشه‌كانی ئه‌نجام داوه.
ئه‌مه دووه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوی داعشه له ڤاتیكان و پێشتر له ئابی رابروودا له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكانی كرد كه تیایدا چه‌كدارانی داعش وێنه‌ی پاپا فرانسیس و پاپا بندیكتی شازده‌یه‌میان ده‌دڕاند و خاچه‌كان و په‌یكه‌ری مه‌سیح و مریه‌می پاكیزه‌یان ده‌شكاند.
پۆڵ كرۆكشینگ شاره‌زای ئه‌منی و لێكۆڵه‌ری كاروباری تیرۆر له CNN هۆشداری دا له‌وه‌ی شێوازی شێلانی هاوڵاتیان به ئۆتۆمبێل به‌ربڵاوه و داعش پێیوایه ئه‌و شێوازه رێگایه‌كی سه‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی بكوژێت و بریندار بكات و سه‌رنجی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رابكێشێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه داعش پێیوایه ئه‌و شێوازه بژارده‌یه‌كی ئاسانه، چونكه ته‌نها پێویستی به به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبێلێكه و واده‌كات رێگرتن له‌و جۆره شێوازه له‌لایه‌ن لایه‌نه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاسان نه‌بێت.
PM:02:53:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 10188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت