خانویه‌ك به نرخی یەک كوپ قاوه
گوندی جانجی لە ئیتابیا
وێستگه نیوزـ
گوندێكی ئیتالی هه‌لێك ده‌ڕه‌خسێنێت كه به خه‌ویش نه‌تبینیوه، له‌وێ خانویه‌ك به نرخی كوپێك قاوه وه‌ربگره، به‌ڵام نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆته.
ئه‌جیدیا دی پیندیكتس، هاوڵاتییه‌كی به‌لجیكییه و كه ئه‌م زانیارییانه‌ی بینی، باوه‌ڕی به چاوه‌كانی نه‌كرد، بۆیه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه و وتی: "شتی وا نابێت! با بچین به چاوی خۆمان راستییه‌كه ببینین".
ساڵی 2014 ئه‌و ژن و مێرده به‌لجیكییه بڕیاریاندا بچنه ئه‌و گونده‌ی ئیتابیا به‌ناوی جانجی كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو شاری كاتانیا و پالێرمۆ، له‌وێ خانویه‌ك ته‌نها به نزیكه‌ی یه‌ك دۆلاره و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی شه‌ش هه‌زار و 700 كه‌سه.
گونده‌كه به‌سه‌ر دیمه‌نێكی دڵگیردا ده‌ڕوانێت و رێگه‌ی باریك و كڵێساشی تێدایه و ناوچه‌یه‌كی شاخه‌وانیی به‌سودیشی هه‌یه و به‌گشتی چیای ئیتنا دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی داوه‌تێ، به‌ڵام مه‌رج نییه هێمنیی رێگاوبان و دیمه‌نی دڵگیر هه‌موو شتێك بێت، هه‌ربۆیه زۆرێك له گه‌نجه‌كان ئه‌و گونده‌یان جێهێشتوه و رویان له شاره گه‌وره‌كان یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه‌ته‌وه.
جیوسیپی فیراریلۆ، سه‌رۆك شاره‌وانیی گونده‌كه پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردوه ئه‌و خانوانه به نرخی یه‌ك كوپ قاوه بفرۆشێت كه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه به‌و مه‌رجه‌ی كڕیاره‌كه له ماوه‌ی سێ ساڵدا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌واو بكات.
پێویستیشه كڕیاره‌كه به‌ڵگه‌یه‌ك به به‌های پێنج هه‌زار یۆرۆ وه‌ك دڵنیایی دابنێت تا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌واو ده‌كات و دواتریش پاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه، تائێستاش 100 خانوی گونده‌كه به‌و مه‌رجانه فرۆشراوه و بیرۆكه‌ی پرۆژه‌ی هاوشێوه‌ش له شاره‌كانی توسكانی و لاتسیۆ خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌لیساندرۆ شیلیبراسی، هاوڵاتییه‌كی ئیتالییه و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی به‌ناوی سانتو بیڤاكوا، بریكار و به‌رپرسی فرۆشتنی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ن.
ره‌نگه وا به خه‌یاڵی مرۆڤدا بێت، ئه‌و خانوه‌ی كه نرخه‌كه‌ی بایی كوپێك قاوه‌یه، خانویه‌كی رێك‌وپێك بێت، به‌ڵام كه ئه‌لیساندرۆ ژن و مێرده به‌لجیكیه‌كه‌ی برده سه‌ر خانویه‌ك تێبینی ئه‌وه كرا كه هیچ روناكیی تێدا نه‌بوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ببوه كه‌لاوه‌یه‌ك بۆ فڕێدانی خاشاك و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، له‌مه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه كار و پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت.
دواتر ئه‌و ژن و مێرده چونه‌سه‌ر خانویه‌كی دیكه كه له‌وه‌ی پێش‌و باشتر بووه و بڕیاریاندا بیكڕن و نزیكه‌ی 75 هه‌زار یۆرۆش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌رخان بكه‌ن.
ر.ع
PM:09:44:31/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5594
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت