نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: به‌هۆی شه‌ڕی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون
ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق 175 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون.
فه‌رحان حه‌ق، جێگری وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد: "ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ناوچه‌كانی هه‌ولێر موسڵ و دهۆك له باكوری عیراق به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانه‌وه ئاواره بوون، گه‌یشتوه‌ته 175 هه‌زار كه‌س."
وتیشی: تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌چڕی چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و ئاماده بۆ هه‌ر پێشبینییه‌كی زیاتری ئاواره‌بون به‌هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه.
به‌هۆی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له 25ی ئه‌یلولی 2017، ئاستی بارگرژیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌ڵكشاندایه هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كانی سڕكردووه، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق ریفراندۆم به ناده‌ستوری ده‌زانێت و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كات.
له 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017ش هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی بۆ ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ستپێكرد له‌پێش هه‌موشیانه‌وه شاری كه‌ركوك و به‌غدا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه سنوره‌كانی ساڵی 2003.
رۆژ هه‌ینیش 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانی بۆ راگرتنی جموجوڵه سه‌ربازییه‌كان بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌ركرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی، ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا.
ر.ع
AM:12:06:28/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت