روونكردنه‌وه‌یه‌ك له جه‌میل هه‌ورامییه‌وه
جه‌میل هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
وێستگه نیوز-
جه‌میل هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ره‌تیكردۆته‌وه واژوی له‌سه‌ر نوسراو كردبێت كه سازش بێت له‌سه‌ر نیشتمان.
جه‌میل هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه "ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن و كه‌سایه‌تی وێنه‌ی نوسراوێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه گوایه ئێمه واژۆمان كردووه و پرسمان پێكراوه".
هه‌ورامی روونیكردۆته‌وه "ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه جه‌میل هه‌ورامی بناسێت قه‌ت له پێناو هیچ شتێكیدا ئاماده نه‌بووه سازش بكات، چجای ئه‌وه‌ی كه سازش له نیشتمانێك بكات كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له پێناو پاراستنی‌دا داناوه كه ئه‌وه مێژوو شاهیدی ئه‌م راستییه و خه‌باتی ئێمه ده‌دات".
له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی دوو خاڵی باس كردوه و ده‌ڵێت:"یه‌كه‌م: واژۆم له‌سه‌ر هیچ رێككه‌وتن و نوسراوێك نه‌كردووه و كه‌سیش به‌نده‌ی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه له بابه‌تێكی وه‌ها، دووه‌م: جه‌میل هه‌ورامی له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه بووه و ئێستاش ته‌مه‌ن رێگه بدات هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مم".
دوای رووداوه‌كانی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان كه هێزه عیراقییه‌كان كۆنتڕۆڵیان كرده‌وه، بافڵ تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی لایه له كۆی 50 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی 38 ئه‌ندامیان واژویان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه سوپای عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌یوان و ببێت به ناوچه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان سه‌ربازانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و هێزه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانان و به‌شێك له سوپای عییراق بۆ شه‌ڕی دژی داعش.
PM:08:39:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 18000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت