لاهور شێخ جه‌نگی هۆشداری سەبارەت بە مەترسی لەسەر خاک و ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دەدات
لاهور شێخ جه‌نگی
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی ده‌زگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رایگه‌یاند كه خۆیان به خوێندكارێكی به‌ئه‌مه‌كی فێرگه‌كه‌ی مام ده‌زانن و جێ پێی ئه‌و له‌خه‌بات ون ناكه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رده‌وام ده‌بن له دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و حوكمی تاكه‌كه‌سی و تاكڕه‌ویی له بڕیاردا.
ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند كه "ئێمه خۆمان به خوێندكارێكی به‌ئه‌مه‌كی فێرگه‌كه‌ی مام ده‌زانین و جێ پێی ئه‌و له‌خه‌بات ون ناكه‌ین".
لاهور شێخ جه‌نگی وتی: "به‌ڵێن به رۆحی جه‌نابی مام و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆ جێهێشتنی مام سوتا، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه تا هێزمان مابێت، تا دوا هه‌ناسه سوورین له‌سه‌ر كار و گوفتار و ره‌فتاری مام جه‌لال".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌هۆی بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، سه‌رباری بوونی هۆشیاری پێشوه‌خته، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره رووی كردۆته ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، كه ئه‌گه‌ر به‌په‌له ده‌ستپێشخه‌ری نه‌كرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان، ئه‌وا له رۆژانی داهاتودا خاك و ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی".
وتیشی: "به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به‌رده‌وام بین له‌پاراستنی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و یاسا سه‌روه‌ر بكه‌ین له‌پێناو دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و حوكمی تاكه‌كه‌سی و تاكڕه‌ویی له بڕیاردا".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
كۆمه‌ڵانی به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵكی كوردستان..
هاوڕێ و هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانی جه‌نابی مام جه‌لال، رابه‌ری رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان..
دیموكراتخوازان و تێكۆشه‌رانی رێگای ئاشتی و ئازادی له‌عیراق و ناوچه‌كه و جیهان..
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا كه پرسه‌ی كۆچی دوایی رابه‌ر و سه‌ركرده‌مان جه‌نابی مام جه‌لال كۆتایی دێت، پێم خۆشه له‌دڵه‌وه سوپاسی یه‌كبه‌یه‌كتان بكه‌م كه به‌شدار و هاوبه‌شی ماته‌مگێڕی بوون.
مام جه‌لال مامی من و مامی هه‌موو كوردستانیه‌ك بوو، مامی هه‌موو شۆڕشگێڕێكی رێگای ئازادی و دیموكراسی بوو، له‌هه‌ر شوێنێك سته‌م و زوڵم هه‌بوو بێت، مام جه‌لال و رێبازه‌كه‌ی بۆ دژایه‌تی كردنی له‌وێ بوون.. له‌هه‌ر شوێنێك فیكری رۆشنگه‌ر و مرۆڤی ئازادیخواز هه‌بووبێت مام جه‌لال و رێبازه‌كه‌ی بۆ پشتیوانی له‌وێ بوون.
لێره‌وه جێی خۆیه‌تی ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه كه ئێمه خۆمان به خوێندكارێكی به‌ئه‌مه‌كی فێرگه‌كه‌ی مام ده‌زانین و جێ پێی ئه‌و له‌خه‌بات ون ناكه‌ین.. به‌ڵێن به رۆحی جه‌نابی مام و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆ جێهێشتنی مام سوتا، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه تا هێزمان مابێت، تا دوا هه‌ناسه سوورین له‌سه‌ر كار و گوفتار و ره‌فتاری مام جه‌لال..
بۆیه له‌م رۆژه مێژوویه‌دا كه پشتشكاوه كۆچی هه‌ڤاڵ مام جه‌لالم و دڵنیام وه‌ك من لای ئێوه‌ش هه‌رگیز پرسه‌ی مام جه‌لال كۆتایه نایه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی پێ‌زانین به مه‌ردایه‌تی و به‌رده‌وامیتان له‌به‌رده‌م ئێوه‌و و یه‌ك به‌یه‌كی هه‌ڤاڵانی دڵسۆزی یه‌كێتیدا سوێندبێت یه‌كه‌م كه‌س بم له‌پێناو پاراستنی رێبازی مام جه‌لال و یه‌كێتی و به‌هێزكردنه‌وه‌ی بۆ دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆتان، ئاماده‌ی قوربانیدان و خۆبه‌خت كردن بم. پاراستنی رێبازی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌ته‌نها به‌قسه نایه‌ته دی و ئێوه‌ی ماته‌مگێڕ له‌هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن كه پاراستنی ئه‌م رێبازه له‌خۆ بووردویی و بوێریی پێویسته و به‌وكه‌سانه ده‌كرێت كه به‌كرده‌وه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خه‌نه سه‌روو هه‌موو ده‌ستكه‌وت و ناوبانگه كاتیه‌كانه‌وه. لێره‌شه‌وه به‌ر له هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كانی تر ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتیه، به‌كرده‌وه پابه‌ندبوونی خۆیان به رێبازی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بسه‌لمێنن و ئه‌و ده‌ستكه‌وته گرنگانه‌ی گه‌لی كوردستان كه به حه‌فتا ساڵ خه‌باتی بێ وچانی مام و هاوسه‌نگه‌رانی و خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هید به‌دیهاتوون بپارێزین.
به‌گرنگی ده‌زانم له‌م بۆنه‌یه‌دا چه‌ند كارێكی رابه‌ر و سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێڕمان به بیری خۆمان و حیزبه‌كه‌مان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بهێنینه‌وه و هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و كار‌و كرده‌وانه بكه‌ینه‌وه به پێشه‌نگی كاركردنمان.
جه‌نابی مام، خاوه‌ن هێزێكی له‌بن نه‌هاتووی ووره و بڕوا و متمانه به‌خۆ و به‌گه‌له‌كه‌ی بوو، كه هه‌میشه پێی وابوو شۆڕشی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی ده‌گاته ئامانج و هێزی چه‌وساوه و ره‌نجده‌ران و گه‌نجان و ژنان و خه‌بات بۆ ژیانێكی باشتر سه‌رده‌كه‌وێت.. هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا ته‌واوی ته‌مه‌نی پڕ شكۆ و شانازی خۆی ته‌رخان كرد و له رۆژانی پرسه‌كه‌یدا به جۆش و خرۆشی هاوڵاتیان و هاونیشتمانیاندا ئه‌مه‌مان به چاوی خۆمان بینیه‌وه، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌و كاره ده‌كه‌ین.
جه‌نابی مام جه‌لال، گه‌رچی له‌سه‌رده‌مێكدا شۆڕشی چه‌كداری به وه‌سیله ده‌زانی بۆ خه‌بات، به‌ڵام هاوشانی ئه‌وه هه‌ر خودی خۆی ببوه دیپلۆماتكارێكی كارامه و هێزی گفتوگۆ و دانوستان و رێگا چاره‌ی ئاشتیانه‌ی بێ خوێنڕشتن كردبوه ئامانجی كار، ته‌ماشای بیریاران و سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان بكه‌ن چی له‌باره‌وه ده‌ڵێن، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی.
جه‌نابی مام جه‌لال، وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سیاسی جیهانی خاوه‌ن تێز و تێڕوانین و بۆچوونی مرۆڤدۆستانه، وه‌ك بیریارێك كه رۆڵی هه‌یه له‌پاراستنی به‌ها شارستانی و كلتوری و رۆشنبیری و هونه‌ری و ئازادیه‌كان، ده‌یبینین.. ئه‌و سروشتپارێز و ژینگه‌دۆست و ژیاندۆست بوو. له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا كه‌سێكی پۆزه‌تیڤیست بوو، هه‌ر ئه‌و بوو گه‌رچی سه‌ددام حسێنی دیكتاتۆر، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ هه‌موو كورد ده‌ركرد جگه له مام جه‌لال، به‌ڵام ئه‌و رۆژگاره‌ی كه سه‌ددام بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، مام جه‌لال له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی جیهانی مرۆدۆست سزای له‌سێداره‌دانی ره‌ت كردبۆوه، بڕیاری له‌سێداره‌دانی گه‌وره‌ترین دیكتاتۆری سه‌ده‌ی بیسته‌می ئیمزا نه‌كرد، ئه‌وه لوتكه‌ی شه‌هامه‌ت و مه‌ردایه‌تی و مرۆڤدۆستی رابه‌ری رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان بوو، به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه‌ش رێگاكه‌ی ئه‌و به‌ر نه‌ده‌ین.
جه‌نابی مام، بڕوای به‌كاری دامه‌زراوه‌یی و كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شی بوو، بڕوای پته‌وی به دیموكراسی و كاری په‌رله‌مانی و داڕشتنی ده‌ستورێكی هاوچه‌رخ بوو، كه مافی مرۆڤ و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات. مام جه‌لال خۆی یاساناس و مافپه‌روه‌ر بوو، یه‌كه‌م یاسای پاراستنی ژنان له توندوتیژی له‌دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 هه‌ر ئه‌و ده‌ریكرد. ئێمه‌ش له‌م پێناوه‌دا به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به‌رده‌وام بین له‌پاراستنی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و یاسا سه‌روه‌ر بكه‌ین له‌پێناو دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و حوكمی تاكه‌كه‌سی و تاكڕه‌ویی له بڕیاردا.. به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه‌به‌هۆی بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، سه‌رباری بوونی هۆشیاری پێشوه‌خته، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره رووی كردۆته ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، كه ئه‌گه‌ر به‌په‌له ده‌ستپێشخه‌ری نه‌كرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌كان، ئه‌وا له رۆژانی داهاتودا خاك و ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێن و ئه‌رك و ئامانجی هه‌موومانه. بۆیه له‌به‌رده‌م رۆحی بڵندی مامی كۆڵنه‌ده‌رمان و له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی روونتر بۆ گه‌له‌كه‌مان، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به‌وه‌یه عیبره‌ت وه‌ربگرین له هه‌ڵوێسته‌كانی مام. كاتی ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان كه‌له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و ئه‌خلاقیدان، له‌پێناو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان. له‌هیچ هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌ری و گفتوگۆیه‌ك سڵ نه‌كه‌ینه‌وه.
جه‌نابی مام، خاوه‌ن فێرگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسیه، كه پڕه له په‌ند و حیكمه‌ت و زانایی، كه تا گه‌یشتن به‌سه‌رجه‌م خه‌ونه‌كانی بۆی تێده‌كۆشین و له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بین.
دیسان سوپاسی بێپایانمان بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان و عیراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان، كه‌به‌په‌رۆشه‌وه به‌شدار و هاوخه‌می پرسه‌ی مام بوون. سوپاسی زۆرمان بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و جیهان كه ئه‌وه‌یان ده‌ربڕی جیهان سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر و دانای له‌ده‌ست دا.. سوپاسی زۆرمان بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دژه‌تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس و دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار كه به باشترین شێوه ئه‌ركی پاراستنی مه‌راسیمه شكۆداره‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت.
بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی مام ئاسوده‌بێت، ده‌بێت له په‌یڕه‌وه‌كه‌ی لانه‌ده‌ین..
سوپاس، ئێوه‌ش هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازبن.
PM:10:02:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 32712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت