كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی: مام جه‌لال له‌ چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌

‌سەردانی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ ئارامگەی سەرۆک مام جەلال

وێستگه‌ نیوزـ

جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كاتی سه‌ردانی وه‌فدی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بۆ ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ هاتووین سه‌رۆك مام جه‌لال دڵنیا بكەنەوە لە داهاتوودا سیاسه‌تی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

له‌ وتارێكدا له‌سه‌ر ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرێتری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 وتی: " مام جەلال نووسەر بوو،پێشمەرگە بوو،  دیبلۆماسی بوو، سیاسی بوو، ڕێكخستن بوو، چەند كەسایەتییەك تێكەڵاو بكەی ئینجا مام جەلالی لێدروست دەبێت".

ده‌قی وته‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌سه‌ر ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال:

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
پێشمەرگە قارەمانەكان
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان
ڕێكخستنە پۆڵایینەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

سڵاوێكی گەرمتان لێبێ و بەیانیتان باش ئەمڕۆ ئێمە لەسەر ئارامگای جەنابی مام جەلال، سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاتووین كە دووپاتی بكەینەوە ئەو ڕێبازە بەرنادەین، ڕێبازی مام جەلال كە ڕابەرێكی گەورەی میللەتی كورد بوو لە سەرانسەریكوردستان، هەروەها مام جەلال پیاوێك بوو چەند شەخسیەتێك لە كەسایەتی ئەو كۆببۆوە، مام جەلال نووسەر بوو،پێشمەرگە بوو،  دیبلۆماسی بوو، سیاسی بوو، ڕێكخستن بوو، چەند كەسایەتییەك تێكەڵاو بكەی ئینجا مام جەلالی لێدروست دەبێ.

چەپكە گوڵەكەی مام جەلال كەپێی وابوو هەموو لایەنە سیاسییەكان زەرورن بۆ كوردستان هەتا ئەگەربۆچوونەكانیش جیاواز بن دەتوانن بەیەكەوە ئیش بكەن، بۆیە ئێمە هاتووین كە دڵنیای بكەینەوە لە داهاتوودا ئەم سیاسەتە جێبەجێ دەكەین و دەیگەیەنینە ئەو شوێنەی كە جەنابی مام جەلال لە ئارامگاكەی دڵی شاد بێ و دڵنیابێلەوەی (ی.ن.ك)  یەكێتی خەڵكە، لەو ڕۆژانەی ڕابردووش  سەلمێنرا كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێزێكەهەرگیز لەبن نایە، كەسوكاری شەهیدەكان و پێشمەرگە قارەمانەكان  كۆبكەیەوە دەبێتە هێزێكی گەورە.

ئەمڕۆ ئێمە هاتووین لێرە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیا بكەینەو كە ئەو پەیامەی جەنابی مام جەلال هەیبوو بەئەنجامی بگەیەنین بۆ شوێنێكی باش، هەروەها تەداولی ئیشكردنی سیاسیش لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكەینەنەریتێك كە هەموو كەسێك بەشداربێ لە بڕیاری سیاسی و مەسولیەت لەناو (ی.ن.ك).

جارێكی تریش بەڵێن دەدەین كە هەمیشە لەپێشەوە بین لە خەبات و تێكۆشان، چۆن یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێزێك بووە لەپێشەوەی خەبات بووە.

لێرەوە سوپاسی هەمو خەڵكی كوردستان دەكەین بەتایبەتی لایەنە سیاسییەكان لەڕێزی پێشەوەشیان كاك مەسعودبارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی كە هەردووكیان هاتن 3 ڕۆژ لە پرسەكە ئامادەبوون و لە هەولێریش بەشدارییانكرد، ئێمە سوپاسیان دەكەین.

ر.ع


PM:05:56:10/10/2017




















ئه‌م بابه‌ته 2208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو