وێنه..درێژترین ئاڵای عیراق بۆ گوزارشت له یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، درێژترین ئاڵای عیراق له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت هه‌ڵكرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی فورات نیوز، درێژیی ئاڵاكه 400 مه‌تره و زیاتر له 400 كچ و كوڕی گه‌نجی به‌غداش به‌شدارییان له هه‌ڵكرۆدنیدا كردووه.
سایته‌كه ئاشكرایكردووه كه ئاڵاكه له‌ژێر دورشمی (یه‌كده‌گریین، ئازاد ده‌بین، كار ده‌كه‌ین، سه‌رده‌كه‌وین) له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا هه‌ڵكراوه و مه‌به‌ست لێی گوزارشتكردنه بۆ به‌رگریكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق.
به‌هۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئه‌یلولی 2017، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گرژیی تێكه‌وتووه و له‌دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه حكومه‌تی به‌غدا چه‌ندین رێوشوێنی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌ته‌به‌ر هه‌رله داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان تا هه‌وڵدان بۆ داخستنی ئه‌و ده‌روازه سنورییانه‌ی وڵاتانی دراوسێ له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یانه.
ر.ع
PM:04:46:06/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت