هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان – عیراق به هه‌نگاوێكی هه‌ڵه ده‌زانێت و سه‌باره‌ت به ریفراندۆمیش رایگه‌یاند كه ئێستا هاوڵاتیان باجی ئه‌و "عینادی"یه ده‌ده‌ن.
له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، رایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هه‌موو ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی دنیا داوایانكرد كه ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌ده‌ین، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (به‌خۆشمه‌وه) ته‌حه‌دای هه‌موو دنیامان كرد و هیچ كام له‌و پیشنیاز و نه‌خشه‌ریگایانه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد، ئێستاش گه‌له‌كه‌مان باجی ئه‌و (عیناد)یه ده‌دات.
ده‌شڵێت: "له‌بری ئه‌وه‌ی به‌خۆماندا بچینه‌وه، بڕیاری پێكهێنانی (مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره –عیراق) واته سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان-عیراق ده‌درێت"، ئاشكراشیكردووه كه ئه‌وكاره به هه‌نگاوێكی هه‌ڵه ده‌زانێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌دا نییه و نابێت.
دەقی رونکردنەوەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد:
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی دامەزراندنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان – عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە ئەمەش دەقەکەیەتی:
جەماوەری گەلی کوردستانی خۆڕاگر‌و قارەمان لەگەڵ ئەوەدا کە راپرسی لە (٢٥/٩) ئەنجامدرا، مەبەست لەو راپرسییە ھەر ئەوە نەبوو کە بزانرێت گەلی کورد چی دەوێت، بەڵکو دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و ھەنگاونان بوو بۆ سەربەخۆیی.
لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو دەوڵەتە زلھێزەکانی دنیا وەک ئەمریکاو بەریتانیاو فەڕەنساو روسیا‌و چین و یەکێتی ئەوروپاو کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان و گشت وڵاتانی دراوسێ داوایانکرد کە ئەو راپرسییە لەم دۆخەدا ئەنجام نەدرێت و کاتی نییەو چەندین پێشنیار‌و نەخشە رێگەیان خستە بەردەممان، ئەوەبوو کە سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان (بەخۆشمەوە) ھیچ کام لەو پێشنیار‌و نەخشە رێگایانەمان پەسەند نەکردو تەحەدای ھەموو دنیامان کرد.
دیارە ئێستاش گەلەکەمان باجی ئەو عینادییە دەدات و ئێستاش لەجیاتی ئەوەی کە بەخۆماندا بچینەوەو ھەڵسەنگاندنێکی ورد‌و واقعییانە بۆ ئەم دۆخە تازەیە بکەین، ئەبینین کە بڕیاری پێک‌ھێنانی (مەجلیسی قیادەی سەورە-عێراق) واتە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراق دەدرێت، بەبێ ئەوەی ئەو مەسەلەیە بگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ھەڵسەنگاندن و بڕیاردان لێی.
ئەوەش ھەروەک بڕیارەکەی (٧/٦/٢٠١٧) وایە کە رۆژی (٢٥/٩)ی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەستنیشیان کرد، بەبێ ئەوەی ھیچ ھەڵسەنگاندێک بۆ پێشھات و ئەگەرەکان بکرێت و ھەروەھا بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی پارتە سیاسییەکان.
من وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەم ھەنگاوە بەھەڵەیەکی گەورە دەزانم و بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو سەرکردایەتییەدا نابم و نیم.
ر.ع
PM:09:12:02/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 10096
جار خوێنراوه‌ته‌وه