هه‌ولێر.. له كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا 9 كه‌س كوژران و برینداربون
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2017، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناحیه‌ی داره‌توی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر رویدا و به‌هۆیه‌وه 9 كه‌س كوژران و برنیداربوون.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند كه به‌هۆی كێشه‌كه‌وه باوکێک و دوو کوڕی كوژراون و شەشی دیکەش برینداربوون و و تۆمەتباران دەستگیرکراون.
ئاشکراشیکرد کە کوڕێکی دیکەی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان برینداربوه و له بنەماڵەکەی دیکەش باوکێك و سێ برا و کچێک‌یان برینداربوه.
پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و بەوتەی هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر تۆمەتباران دەستگیرکراون و دهستیشكراوه به لێكۆڵینه‌وه لە هۆکاری كه‌وتنه‌وه‌ی كێشه‌كه.
AM:09:30:29/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 21326
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت