نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
له سه‌روبه‌ندی گه‌شبینیی گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان بۆ جوڵه‌ی نرخی نه‌وت و به‌رزبونه‌وه‌ی یه‌ك به‌رمیل بۆ سه‌رو 57 دۆلار، نه‌رخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆه‌وه بینی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته سه‌رو 50 دۆلار و به به‌رزبونه‌وه‌ی 029 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 55%، نرخه‌كه گه‌یشته 50 دۆلار و 4 سه‌نت.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی برینت به سه‌رو 57 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و یه‌ك به‌رمیل به 57 دۆلار و 12 سه‌نت فرۆشرا، ئه‌مه‌ش له‌چاو مامه‌ڵه‌ی پێشوودا 0.7 و به رێژه‌ی 1.24% نرخه‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه.
هاوكات عسیام مه‌رزوق، وه‌زیری نه‌وتی كوه‌یت رێكخراوی ئۆپیك هه‌وڵ ده‌دات له‌پێناو به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كۆت و به‌ند بخاته‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا نه‌وتی عه‌مبار كرا‌و كه‌مببێته‌وه.
پێشتریش وه‌زیری وزه‌ی ئیمارات رایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی 100% پابه‌نده به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌لیكسانده‌ر نۆڤاك، وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه كه پێشبینی ناكرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ هیچ بڕیارێك بدرێت سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی رێككه‌وتنی تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌نێوان وڵاتانی به‌رهه‌مهێندا.
ر.ع
PM:03:55:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت