ڤیدیۆ.. ئەمریکا فڕۆکەیەکی سوری خستەخوارەوە

‌فڕۆكە جەنگییەكەی سوریا بەنیازبووە هەسەدە بۆردوومان بكات

وێستگە نیوز-

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی چوار ڕۆژ پێش ئێستا فڕۆکەیەکی جۆری سوخو کە بەدەست هێزی ئاسمانی سوریاوە بووە لەلایەن فڕۆکەیەکی ئەمریکیەوە خراوەتە خوارەوە بۆ پارێزگاری لە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی سوری.

ئاژانسەکە نوسیویەتی " فڕۆکەیەکی ئەمریکی F/A-18E Super Hornet ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سوری تۆمارکردووە لە خاکی سوریادا و دواتر بڵاویکردووەتەوە.''

ئاژانسە ڕوسیەکان نوسیویشیەتی "وەزارەتی بەرگری ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە کە فڕۆکەکە بۆردوومانی چەکدارەکانی هەسەدەی کردووە، بەڵام بەپێی وتەی سوپای سوریا فڕۆکەکە کاتێک خراوەتەخوارەوە کە سەرقاڵی بۆردوومانکردنی داعش بووە.''

لەو ڤیدیۆیەدا کە بڵاوکراوەتەوە دەبینرێت کە چۆن موشەکەکە بەر فڕۆکە سورییەکە دەکەوێت و دەیخاتە خوارەوە.


PM:06:05:22/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو