گەنجێکی عێراقی لە بەریتانیا بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرا
وێستگە نیوز-
پۆلیسی به‌ریتانیا گه‌نجێكی عێراقی به‌تۆمه‌تی هەبونی په‌یوه‌ندی به‌هێرشه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری له‌نده‌نه‌وه دەستگیر کردووە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی له‌نده‌ن، له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی هێزی پۆلیس له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری له‌نده‌ن دوو گه‌نجی ته‌مه‌ن 18 ساڵی عێراق و ته‌مه‌ن 18 ساڵی سووری ده‌ستگیر كران و ئێستاش هه‌ردوو گه‌نجه‌كه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
پۆلیس ئاشكرایكرد كه به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشت هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی وێستگه‌ی میترۆی شاری له‌نده‌ن كه بووه هۆی برینداربوونی 29، كه‌س له هه‌وڵه‌كانیان.
پێویستە بوترێت رۆژی هەینی رابردوو پەلامارێكی تیرۆریستی كرایە سەر میترۆی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و پاشان پۆلیسی به‌ریتانیاش رایگه‌یاند، ئه‌و په‌لاماره‌ی له میترۆی وێستگه‌یه‌كی له‌نده‌ن روویدا، له‌ڕێی "بۆمبێكی به‌ده‌ستكراوه‌وه" ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه 22 كه‌س برینداربوون.
PM:07:25:19/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت