توێژینه‌وه‌یه‌ك: خه‌و له سێكس و زیادبونی موچه گرنگتره
وێستگه نیوزـ
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه "خه‌وی باش" یه‌كێكه له‌و نه‌ریته رۆژانه‌یه‌ی كاریگه‌ریی بۆسه‌ر ئارامیی ده‌رونیی مرۆڤ هه‌یه و له زیادبونی موچه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت سێكیش باشتره بۆی.
گۆڤاری "زه تایمز" ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه خه‌وتنێكی رۆژانه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی ده‌رونی و جه‌سته‌یی مرۆڤ هه‌یه به‌جۆرێك كه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خواردنی ژه‌مێكی خێزانی و ته‌نانه‌ت سێكیش ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریی باشی له‌چاو ئه‌و خه‌وتنه باشه‌دا بۆ مرۆڤ نییه.
توێژینه‌وه‌كه زیادكردنی موچه‌ی وه‌ك كاریگه‌رییه‌كی باش به نمونه هێناوه‌ته‌وه كه ره‌نگه ئه‌و زیابونه دڵی مرۆڤ خۆش بكات، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زیادبونی موچه به‌ڕێژه‌ی 50% زۆر به‌كه‌می بووه‌ته‌هۆی دڵخۆشی و راسته‌خۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی ده‌رونی و جه‌سته‌یی نه‌كردووه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه به‌شی ئابوری له زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌نجامدراوه، ژیانی هه‌شت هه‌زار هاوڵاتیی به‌ریتانیی پێگه‌یشتوو به نمونه وه‌رگیراوه و له ده‌رئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و به‌شداربوانه‌ی بڕێكی ته‌واو ده‌خه‌ون، زیاتر متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بووه و رێژه‌ی رارایی و قه‌له‌قی و نیگه‌رانی له‌لایه‌ن زۆر كه‌م بووه.
AM:10:56:19/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت