بەوێنە... دوای گەردەلوولی هارڤی گیاندارێكی سەیر لە كەناراوەكانی تەكساس دەركەوت


وێستگە نیوز-

كۆمەڵەی "ئۆدۆبۆن" كە كۆمەڵەیەكی نیشتیمانی ئەمریكییە، لەمیانەی گەڕانیان بەدوای ئاسەوارەكانی وێرانكاری گەردەلولی هارڤی، هەفتەی رابردوو وێنەیەكی سەیری لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردەوە، كە تیایدا گیاندارێكی ئاوی لەیەكێك لە كەناراوەكانی ولایەتی تەكساسی ئەمریكا دەركەوتووە.

بەپێێ‌ وێنەكان ئەو گیاندارە، كە شەپۆلی زریان و باو بۆرانی دەریاكان هێناویانەتە قەراغ ئاوەكە، پسپۆڕان و زانایانی بواری زیندەوەرزانی تووشی شۆك كردووە، كە تائێستا بەهیچ شێوەیەك گیانەوەرێكی لەوشێوەیەیان نەدیوە و لەزانستی پۆڵێنزانی زیندەزانیدا دیاری نەكراوە.

ئەو گیاندارە چاوی نیە و شانی نیە بەڵام خاوەنی چەندین ددانی تیژە، لەگەڵ كلكێكی درێژ كە شێوەیەكی سەیر و سەرسوڕهێنەری بەخشیوە بەو گیاندارە.





سەرچاوە: 


PM:08:48:14/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 64289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت