سامسۆنگ Galaxy J7 Plusی ڕاگەیاند

‌Galaxy J7 Plus

وێستگە نیوز-

تەنها 12 ڕۆژ بەسەر ڕاگەیاندنی گالەکسی نۆت 8دا تێپەڕیوە، دوێنێ‌ سامسۆنگ بەرهەمێکی دیکه‌ی بەناوی (جەی 7پڵەس) ڕاگەیاند، کە بە نەوەی نوێی گالەکسی J7 و J7 prime دادەنرێت کە ساڵی پار ڕاگەیەندران.

مۆبایلە نوێیەکە لەدوای نۆت 8، دووەم بەرهەمی سامسۆنگە کە تەکنیکی دووانە کامێرای تێدا بەکارهاتبێت.

کامێرای یەکەم 13مێگاپیکسڵە بە فراوانی هاوێنەی f/1.7، ئەوی دیکەیان 5 مێگاپێکسڵە بە فراوانی هاوێنەی f/1.9.

کامێرای پێشەوە 16 مێگاپێکسڵە، لەگەڵ بوونی فلاشی LED کە یارمەتی زیادبوونی ڕووناکی دەدات لەکاتی گرتنی وێنەی سێڵفی لە شوێنە کەم ڕووناکەکانەدا.

ڕوونمای مۆبایلەکە 5.5 ئینجە بە ڕوونی FullHD و، لە جۆری سوپەر ئامۆلێدە.

چیەکەی لە جۆری (MediaTek Helio P20)ـە لەگەڵ ڕامێك بە قەبارەی 4 گێگابایت و، بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 32 گێگابایت کە دەتوانرێت لەڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە تا 256گێگابایت زیاد بکرێت، هاوكات توانستی باتریەکەی 3000 ملی ئەمپێرە.

مۆبایلەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی پشکنەری پەنجەمۆر دەکات کە لەسەر دووگمەی ماڵەوە جێگیر کراوە، هەروەها یارمەتیدەری بیکسبی.
تایبەتمەندی ڕوونمای هەمیشە زیندوو (Always On Display) تێدا هەیە و، سیستەمی وەگەڕخەرەکەی ئەندرۆید 7.0 (نووگەت)ـە.
لاشەکەی لە ماددەی ئەلەمنیۆم دروستکراوە.

مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی: ڕەش و زێڕی و پەمەیی بەردەستە و، کڕیاران دەتوانن بە داواکاری پێشوەخت مۆبایلەکە داوا بکەن بە نرخی 390دۆلاری ئەمریکی تەنها لە وڵاتی تایلەند.

سامسۆنگ هیچ زانیاریەكی نەداوە لەسەر کاتی بڵاوبوونەوەی مۆبایلەکە لە وڵاتانی دیکە ئەگەر نیازی بڵاوەپێکردنی هەبێت.



سەرچاوە: ئەندرۆكورد


PM:03:12:05/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 5776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو