سۆنی ئێکسپێریا Z2 تەقیەوە
تۆم کۆڵینس قوربانی سووتانی مۆبایلی زێت2
وێستگە نیوز-
ڕاوێژکارێکی دارایی بەناوی تۆم کۆڵینس کە تەمەنی 36 ساڵە، لەکاتی نوسینی تێکستێك بۆ کچە هاوڕێیەکەی، مۆبایلەکەی کە لەجۆری سۆنی ئێکسپێریا Z2 ـە گەرم دادێت و پاشان دەتەقێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دڕانی پێستی پەنجەکانی دەستی ڕاستی و زیان گەیاندن بە دەستی چەپیشی سووتانی پلەی سێیەم، بۆیە بەپەلە بەرەو نەخۆشخانە دەچێت.
تۆم دەڵێت: مۆبایلەکە گەرم داهات، پاشان گوێم لە دەنگێك بوو لێیەوە، بۆیە بەرمدایەوە و پاشان گڕی گرت، فەرشەکەش گڕی گرت و پاشان ئاوم پێداکرد بۆ کوژاندنەوەی گڕەکە.
تۆم ناچار بوو بۆ ماوەی 3 مانگ پەنجەکانی ببەستێت، بەڵام لە کۆتاییدا هەستی پەنجەکانی لەدەستدا، هەروەها کارەکەش و خۆشەویستەکەشی.
بۆیە تۆم داوای 10 هەزار پاوەند قەرەبووی لە کۆمپانیای سۆنی کردووە، بەڵام کەیسەکە هێشتا یەکلا نەبۆتەوە.
لایخۆیەوە پارێزەرەکەی جۆناسان فلاتێری دەڵێت: ئێمە پەرۆشین بۆ بەکارهێنەرانی تر لەم مەترسیە.
فلاتێری دەڵێت: سۆنی ڕەتیکردۆتەوە بەرپرسیارێتی تەقینەوەی مۆبایلەکە بگرێتە ئەستۆ، بەبیانووی ئەوەی کە مۆبایلەکە بە باتریەکی دیکە کاریکردووە باتریەکەی گۆڕاوە.
هەروەها سۆنی وتویەتی: مۆبایلەکە بەهۆی ئاو پێدا کردنەوەکە تەقیوەتەوە، هاوكات کێشەکە هێشتا به کۆتا نەگهیشتووەو بابەتەکە کراوەیە.
سەرچاوە: ئەندرۆكورد
PM:02:48:05/09/2017
ئهم بابهته 4120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت