به‌ڤیدیۆ... سێڵفییه‌كه‌ی به كاره‌سات كۆتایی هات
وێستگه نیوز –
له نزیك كوانرمۆندا له ویلایه‌تی ئۆدیشای رۆژهه‌ڵاتی هندستان، هاوڵاتییه‌كی هندی بووه قوربانی وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌گه‌ڵ فیلێكدا.
رۆژنامه‌ی "daily mail"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه ئاشوك بهارتی ته‌مه‌ن 50 ساڵ سه‌رقاڵی خواردنه‌وه‌ی ماده كهولییه‌كان بوو كه بڕیاری دا له فیلێك نزیك بێته‌وه تا وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌گه‌ڵ بگرێت به‌ڵام فیله‌كه كۆتایی به ژیانی هێنا.
شایه‌تحاڵێك له شوێنی رووداوه‌كه كه وێنه‌كه‌شی به كامێرا گرتووه رایگه‌یاند كه ئاشوك بهارتی له فیله‌كه نزیكبووه‌وه و بینی شه‌ڕانگێزه، هه‌وڵی دا هه‌ڵبێت به‌ڵام كه‌وت.
وتیشی: "فیله‌كه زۆر دڕندانه هێرشی كرده‌سه‌ری و سه‌ره‌تا به خه‌ستی برینداری كرد و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار كوشتی".
فیلیپ ساهو یاریده‌ده‌به‌ری پارێزه‌ری دارستانه‌كان له‌وباره‌وه وتی: "له‌و كاته‌ی بهارتی له فیله‌كه نزیك بووه‌وه بۆ وێنه‌گرتنی سێڵفی، به‌رپرسانی دارستانه‌كه هه‌وڵیان ده‌دا بگێڕنه‌وه بۆناو ژماره‌یه‌ك فیلی تر".
له حوزه‌یرانی رابردووه‌وه لانی كه‌م سێ كه‌س كه دوانیان ژنێك و كوڕه‌كه‌یه‌تی له نزیكی روركیلا به هێرشی فیله‌كان كوژراون.
PM:11:53:04/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4627
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت