نرخی ئایفۆن 8 ئاشكرا كرا
وێستگه نیوز -
به‌گوێره‌ی راپۆرته دزه‌پێكراوه‌كان، ئایفۆنه نوێكه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ "ئایفۆن 8" له ئه‌یلولی داهاتوودا به نرخی 999 دۆلاری ئه‌مریكا ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی " dailymail "ی به‌ریتانی، كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆن 8 كه توانای خه‌زنكردنی 64 گێگابایته به كه‌متر له هه‌زار دۆلار ئه‌مریكی ده‌خاته بازاڕه‌وه.
راپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌پڵ له 12ی ئه‌یلولدا ئایفۆنه نوێكه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت و له 22ی هه‌مان مانگدا ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی.
ئایفۆنی ٨ بە سیستەمی شەحنکردنی بێ‌سیم کاردەکات و تەنها لەڕێگەی وایفایەوە دەتوانرێت شەحن بکرێتەوە.ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌و سیستمه زیره‌كه له مۆبایله‌كانی به‌كاربهێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕێی ده‌مووچاوه‌وه به‌كارهێنه‌ر ده‌ناسێته‌وه.
وا بریارە هاوکات لەگەڵ راگه‌یاندنی ئایفۆن ٨دا هەر یەک لە مۆدیلەکانی ئایفۆن ٧ ئێس و ٧ پڵەس ئێس و تەلەفزیۆنی جۆری 4 کەی و سه‌عاتێكی زیره‌كی نوێ لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بخرێنەوە بازاڕەوە.
AM:11:39:25/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 13848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت