راگه‌یه‌ندراوی پنتاگۆن له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و ماتیس
بارزانی و ماتیس
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا راگەیه‌ندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و جیم ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته لە هەولێر بڵاوكرده‌وه و تیایدا باس له داواکه‌ی ماتیس بۆ دواخستنی ریفراندۆم له بارزانی ناکات.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رۆژی دوشەممه 22ی ئابی 2017 ده‌ركراوه و تیایدا دانه وایت، وتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت "ئەمڕۆ جەیمس ماتیس لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سوپاسی کرد بۆ ئه‌و سەرکردایەتییه بەهێزهی بارزانی بۆ هێزی پێشمەرگە كه بوونە هاوبەشێکی پشتیوانی لە شەڕی لەناوبردنی داعشدا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ماتیس پیرۆزبایی لە بارزانی کردووه بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئازادکردنی شارەکە به‌هۆی هه‌ماهەنگیی بەهێزی نێوان بەغدا و هەولێر به‌دیهاتووه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه "بۆ درێژەدان بەو ههماهەنگییە، ماتیس هانی بارزانیی داوه بۆ گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و بایه‌خدانی بەردەوام بە شەڕی دژی داعش."
پێش بڵابونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ی ماتیس بۆ به‌غدا، ئاژانسی هه‌واڵی
رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه ماتیس سه‌ردانی هه‌ولێرش ده‌كات و پرسی ریفراندۆمیش له‌گه‌ڵ بارزانی و باس ده‌كات و داوای دواخستنی ده‌كات، هاوكات سایتی
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه ماتیس له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی وتویه‌تی:"ریفراندۆم دوور بوو له پێشبینییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا وای بۆ ده‌چێ كه ره‌نگه ئه‌و پڕۆسه‌یه كۆسپ له‌به‌رده‌م شه‌ڕی داعش دروست بكات"، به‌ڵام پنتاگۆن له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا به‌هیچ جۆرێك باسی له‌وه نه‌كردووه كه ماتیس پرسی ریفراندۆمی له‌گه‌ڵ بارزانی تاوتوێ كردووه.
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه 22ی ئابی 2017، جه‌میس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به سه‌ردانێكی كتوپڕی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبووه‌وه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئامانجی هاتنی بۆ كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ بارزانی بۆ ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ هێزی پێشمه‌رگه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له قه‌ڵه‌مدا و دووپاتی كرده‌وه كه "به بێ پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتن له‌دژی تیرۆریستان به‌دی نه‌ده‌هات و سوربونی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر رووبهبهڕووبوونهوهی تیرۆر راگه‌یاند و ئه‌وه‌شی باس كرد كه بۆ ئه‌مریكا شانازییه كه پشتیوانی پێشمه‌رگه بووه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا زۆر گرنگه بۆ مسۆگه‌ر كردنی سه‌ركه‌وتن و ویستی وڵاته‌كه‌یشی خسته‌ڕوو بۆ پابه‌ندبوون و به‌رده‌وام بوون له‌به‌رانبه‌ر دوژمنی هاوبه‌ش كه تیرۆره.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، "پرسی ریفراندۆم و مافی گه‌لی كوردستان بۆ دیاریكردنی چاره‌نوس ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بووه‌و رایگه‌یاندووه كه "ریفراندۆم دوور بوو له پێشبینییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا وای بۆ ده‌چێ كه ره‌نگه ئه‌و پڕۆسه‌یه كۆسپ له‌به‌رده‌م شه‌ڕی داعش دروست بكات و كێشه‌ش بۆ كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا له شه‌ڕی تیرۆر دروست بكات".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا دانوساندنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به بابه‌تێكی باش زانی و رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی دانوساندن و حیواری به‌رده‌وامی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا بارزانی ئه‌وه‌ی به ماتیس وتووه كه "ریفراندۆم بابه‌تێكی شه‌خسی نیه و مافی گه‌له و له‌گه‌ڵ هیچێك له پڕهنسیپهكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی ناكۆك نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه بۆ شه‌ڕی تیرۆر دروست ناكات".
بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كگرتنی به‌زۆر هیچ كات سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و ئێمه یه‌كگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان هه‌ڵبژارد به مه‌رجی شه‌راكه‌ت، به‌ڵام چونكه شه‌راكه‌ت سه‌ری نه‌گرت و له‌پێناو رێگه‌گرتن له كێشه‌ی قووڵتر ده‌مانه‌وه‌ێ وه‌ك دوو جیرانی باش له ته‌نیشت یه‌كتر بژیین.
ئه‌وه‌شی خستوهروو كه "هه‌ر داوایه‌ك بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم ده‌بێ به‌دیلی هه‌بێت و ئه‌و بهدیلهیش ده‌بێ به‌هێزتر بێت له ئامرازی ریفراندۆم".
جه‌ختیشی له‌وه‌شكرده‌وه كه "گه‌لی كوردستان شێوازی ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی بۆ مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر و له دانوساندن به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دیاریكردنی سروشتی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ عیراق و بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه قه‌ناعه‌ت كه هه‌ردوولا وه‌ك جیران له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بژین".
رۆژی 14ی ئابی 2017، وەفدی دانوستانکاری ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە شاری هەولێرەوە بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوت و یەکەم کۆبونەوەیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئه‌نجامدا.
ئەندامانی شاندە دانوستانکارەکەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم پێکهاتبوون لە، رۆژ نوری شاویس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ڤیان دەخیل ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی، فواد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، محەمەد ئەحمەد، نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رۆمیۆ هەکاری نوێنەری کلد و ئاشوور و ماجد بازرگان نوێنەری تورکمانەکان.
له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له به‌غدا، وه‌فدی باڵای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی كوتله جیاوازه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و باڵیۆزی ئه‌مریكا و ئێران له عیراق كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی 7ی حوزەیران، جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاریاندا رۆژی 25ی ئەیلولی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بگرێتەوە، بڕیاریشە رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2017 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجام بدرێت، بەڵام سەرۆکایەتیی هەرێم لە داوایەکی نوێ‌دا داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم کردووە، کە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم لە 1ی تشرینی دووەمی 2017دا ئەنجام بدرێت.
له نوێترین زانیاریشدا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فدی كورد بۆ به‌غدا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌ندامی باڵای شاندی ریفراندۆم بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند، كه‌موكوڕییه‌كانی عیراقیان به عه‌بادی راگه‌یاندووه‌و پێیان وتووە کورد و سوننە پشتگوێ خراون، دەشڵێت: "عه‌بادی داوای لێكردین له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌یه گفتوگۆ بكه‌ین كه بڕیاره ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات".
ئاماژه‌ی بهوەشکرد: "وه‌فده‌كه نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی كردووه و له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی به راشكاوانه پێمان وتن كه هیچ زه‌مانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی ئێمه جێبه‌جێ بكرێت".
سه‌عدی پیره وتیشی: پێشنیازه‌كانی شیعه‌كانیان هێناوه‌ته‌وه و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم کە بڕیارە ئه‌مڕۆ چوارشەممە 23ی ئابی 2017 کۆببێتەوەن، گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
AM:09:30:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 17229
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت