لەسەر رێگەی دوکان - سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگای دوكان - سلێمانی، شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت گیانی له ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی ئابی 2017، رووداوێكی پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری (چیری) تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره روویدا
ئه‌وه‌شی نوویسیوه: "هۆكاری رووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری (چیری) كه كۆنتڕۆڵی له ده‌ستداوه و چووه‌ته سایدی به‌رانبه‌ر خۆی و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌دا، به داخه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه گیانی له ده‌ستداوه".
PM:02:17:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4518
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت