گردبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی سلێمانی یاداشتێكیان دا به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
دیمه‌نێك له‌گردبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان له‌شاری سلێمانی
وێستگه نیوز- سلێمانی
له‌شاری سلێمانی، گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژی توندوتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژ به‌ئازادی ڕاده‌ڕبرین به‌رێوه‌چوو، پاشان نوێنه‌رانی گردبوونه‌وه‌كه یاداشتێكیان دایه ده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 21 ی ئابی 2017 ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای گردبوونه‌وه‌كه دیاری مه‌حمود له سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان ئه‌و یاداشته‌ی خوێنده‌وه كه دواتر درایه ده‌ست سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی گردبوونه‌وه‌كه‌وه.
له‌یاداشتی گردبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه"كه، هێرش و پەلاماری رۆژانی رابردووی هەرێمی كوردستان، وەك هێرشكردنە سەر پەرلەمانتاران لە سلێمانی و شەقڵاوە و هێرشكردنە سەر مەلای ئاینی و چالاكوانان لە چەمچەماڵ و سەید سادق، چەند دیمەنێكی سەردەمی ململانێكانی ریفراندۆمن، كە بەبڕوای سەنتەری میترۆ دەبێت لەهەموو قۆناغەكانیتر پانتاییەكانی گفتوگۆی فراوانتر و پرنسیپەكانی رێزگرتن لەجیاوازی زیاتر فەراهەم بكرێت.
له‌كۆتایی یاداشته‌كه‌دا داوا لە پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتییەكەی كرا پشتیوانیان بن لەكۆتایهێنان بەتوندتیژی لەسەر بیروڕای جیاواز، هاوكات پێكەوە فشاری زیاتر بكەن بۆ قوڵكردنەوەی فرەیی و رێزگرتن لەجیاوازی كە زامنی ئاشتی كۆمەڵایەتین.
دواتر ئەردەلان فاتیح، نوێنەری بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان یاداشتێکی خوێندەوە و تێیدا ڕایگەیاند: تیرۆر و تۆقاندن و لێدان و زیندانیکردن، سەرەڕای ئەوەی کاری ڕژێمە داپلۆسێنەرەکانە، لە هەمان کاتدا هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردنی دەنگە ئازادەکان و میدیای سەربەخۆ، بەمەبەستی دەستەمۆ کردنیان و بەکارهێنانیان لە بەرژەوەندی تایبەتیدا.
د.شێرکۆ حەمه ئه‌مین ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش وتارێکی خوێندەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: ئەم پێشێلکارییانەی ئەم دواییانەش، ئەلقەیەکە لەو زنجیرەیەی کە لە ڕابردوودا هەم لە داخستنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، هەروها ڕێگری‌کردن لە پەرلەمانتاران و ڕێگری‌کردن لە جولەی سیاسی و چالاکی مەدەنی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە تایبەتی لە هەولێری پایتەخت.
دواتر بەشداربووانی گردبوونەوەکە له‌لایه‌ن د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی و فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشوازیان لێكرا و یادێشتێکیان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
PM:01:21:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت