دوایین ئاماری قوربانیانی روداوه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی خۆی به‌ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كی شاری به‌رشه‌لۆنه كرد، بووه‌ته‌هۆی كوژرانی 13 و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
ئۆتۆمبیلێكی جۆری (ڤان) سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه 17ی ئابی 2017 له شه‌قامی لا رامبلا-ی گه‌شتیاری له ناوه‌ڕاستی شاری به‌رشه‌لۆنه خۆی كرد به‌ناو هاوڵاتیانی ئه‌و شه‌قامه و ده‌یان كه‌سی شێلا، وه‌ك زانیارییه‌كانیش ئاماژه‌یان پێداوه به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س كوژراون و 64ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات پۆلیسی ئیسپانیا ئه‌و روداوه‌ی خسته چوارچێوه‌ی هێرشی تیرۆرستی و له‌وباره‌یه‌شه‌وه ماریا راخوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر خه‌تن و كار له‌پێشینه‌یان ئه‌وه‌یه بایه‌خ به برینداره‌كان بده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی "ئیل پیریۆدیكۆ"ی ئیسپانیا ئاشكرایكرد كه دوای روداوی شێلانی هاوڵاتیان، دوو چه‌كداریش خۆیان كردووه به مه‌یخانه‌یه‌كی ناوه‌ڕاسی شاره‌كه و ده‌نگی ته‌قه‌ش له بازاڕێك به‌ناوی "لا پۆكویریا"له هه‌مان شه‌قامی ناوبراو بیستراوه، به‌ڵام نازانرێت كه ئه‌و دوو چه‌كداره هه‌مان ئه‌و كه‌سانه بوون كه هاوڵاتییه‌كانیان شێلاوه یان نا.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیش پاسه‌وانێكی مه‌ده‌نیی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه كه ئۆئۆتۆمبیله‌ی هێرشه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه، كه‌سێك به كرێی گرتووه ناوی (دریس ئۆكابیر)ه کە لەم هەواڵەدا لە سێیەم وێنەدا دەرکەوتووە، دواتریش لەلایەن پۆلیسی ئیسپانیا دەستگیرکراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه رایكردووه و ئه‌و دوو چه‌كداره‌ش كه خۆیان به مه‌یخانه‌كه‌دا كردووه، چه‌ند كه‌سێكیان به بارمته گرتووه.
PM:08:38:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4161
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت