پۆلیسی راپه‌ڕین: باندێكی دیزی و له‌شفرۆشیمان ده‌ستگیركرد

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایده‌كات، له‌ لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی رانیه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا باندێكی چوار كه‌سی ده‌ستگیركراون كه‌ هه‌رچواریان له‌ ره‌گه‌زی مێ بوون و دزی ماڵانیانیان ئه‌نجامداوه‌، ده‌شڵێت: "سێ ژنی دیكه‌یان به‌تۆمه‌تی له‌شفرۆشی ده‌ستگیركردووه‌".

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، تیایدا هاتووه‌: لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیە لەماوەی یەک هەفتەدا باندێکی چوارکەسیان دەستگیر کرد بە تۆمەتی دزیکردنی کەل و پەل لەناو بازاڕی شاری رانیە و لەناو ماڵان.

پۆلیسی راپه‌ڕین ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كانی به‌م جۆره‌ ئاشكراكردووه‌: 
1- ( س.ح.م ) تەمەن 37 ساڵ 
2- ( د.ع.ح ) تەمەن 25 ساڵ 
3- ( غ.ع.ف) تەمەن 14 ساڵ 
4- ( گ.ص.ف) تەمەن 14 ساڵ کە هەر چواریان لە رەگەزی مێن و دوای لێکۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەکانیان، بە بڕیاری دادوەر راگیراون.
 
ئه‌وه‌شی وتووه‌: "هەر لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە ، لە بەرواری 15ی ئابی 2017، لە ناحیەی چوارقوڕنە باندێکی سێ کەسیان دەستگیر کرد، بەناوەکانی 1- ( ح.م.ع )تەمەن 38 ساڵ 2- ( ک.ع.ح ) تەمەن 32 ساڵ 3- ( ڕ.ف.ع ) تەمەن 17 ساڵ کە کاری لەشفرۆشیان ئەنجامداوە هەروەها بڕێک مادەی هۆشبەریان پێگیراوە. دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بە تاوانەکانیان و بە بڕیاری دادوەر راگیراون.


PM:10:21:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 8349 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو