په‌رله‌مانتارێكی كورد باسی دانیشتنێكی نێوان خۆی و مالیكی ده‌كات

‌نوری مالیکی و مەسعود حەیدەر

وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان باسی سه‌ردانێكی خۆی بۆ لای جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كات و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌و راشكاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و باسی ریفراندۆم و عیراقی دوای داعشیان كردووه‌.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عیراق نوری مالكی کۆبووینه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر تاوتوێ چه‌ند بابه‌تێکی سیاسی و ئابوریمان کرد له‌ عیراق و کوردستان". 

مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: "دانیشتنێکی دۆستانه‌و راشکاوانه‌ که‌ تێدا گه‌نگه‌شه‌ی پرسی ریفراندۆم و عیراقی دوای داعش و ریفۆرمی سیاسی و ئابووری له‌ عیراق و په‌یوه‌ندێکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا".

ئه‌م نووسینه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا وه‌فدی باڵای ریفراندۆم بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان له‌ به‌غدان و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبوونه‌وه‌.


PM:06:01:16/08/2017






ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو