ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له نزیك فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی له‌نده‌ن بیسترا
کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە
وێستگه نیوزـ
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ساوسند له له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیاده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بیستراوه و به‌هۆیه‌وه ئاگرێكی گه‌وره‌ش كه‌وتووه‌ته‌وه.
میدیاكانی جیهان بڵاویانكردووه‌ته‌و كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه بیستراوه، به‌ڵام دڵنیا نین هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه چییه.
هاوكات به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی ساوسند-ی له‌نده‌ن سوپاسی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كردووه كه كتوپڕ به‌ده‌م روداوه‌كه‌وه هاتون و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی فڕۆكه‌خانه رایگه‌یاندووه كه روداوه‌كه له كۆگای به‌شی باكوری فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش كراوه‌یه و كاره‌كانی به ئاسایی به‌ڕێ ده‌كات.
PM:01:55:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت