خاڵۆزا و پورزایهك خنكان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، خنكانی خاڵۆزا و پورزایه‌كی له كاتی پاككردنه‌وه‌ی بیرێكی هه‌ڵكه‌ندراو راگه‌یاند.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی سه‌ید ئه‌حمه‌دان له سنووری شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ دوو كه‌س كه ته‌مه‌نیان 22 ساڵ بووه له كاتی كاركردن له پاككردنه‌وه‌ی بیرێكی ههڵكهندراودا خنكاون.
ناوبراو وتی "ئه‌و دوو كه‌سه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ههنارۆكانی قه‌ڵادزێن و خاڵۆزا و پورزای یه‌كدین، له كاتی پاككردنه‌وه‌ی بیره‌كه‌دا چوونه‌ته قوڵایی بیره‌كه و به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجینه‌وه خنكاون".
AM:10:57:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4122
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت