سیمایه‌كی منداڵانه و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه
وێستگه نیوز –
به‌هۆی سیما منداڵانه‌كه‌ی و ماسوولكه به‌هێزه‌كانی خانمه پاڵه‌وانی به‌رزكه‌ره‌وه‌ی قورسایی روسی جولیا فینز ناوبانگێكی زۆری په‌یداكردووه به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕی ئینته‌رنێت.
جولیا فینز ته‌مه‌نی 19 ساڵه و هێشتا ده‌موچاوه منداڵییه‌كه‌ی ماوه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی و مه‌شقی رۆژانه بووه‌ته خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز.
جولیا فینز له‌گه‌ڵ چوونه قوتابخانه ده‌ستی كرد به وه‌رزشكردنێكی بێ به‌رنامه و ماسولكه‌كانی قۆڵ و رانی ده‌ركه‌وتن و بۆ په‌ره‌پێدانی جه‌سته‌ی په‌نای برده‌به‌ر مه‌شقكردن.
ناوبراو ماوه‌ی سڵا ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی پاڵه‌وانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌ده‌ستهێنا و بووه خانمێكی له‌ش جوانی و له ئێستادا توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی 180 كیلۆگرامی هه‌یه.
PM:10:08:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 13869
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت