ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ریفراندۆم: دواخستنی ریفراندۆم به كه‌یفی پارتی و گۆڕان نییه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم رایده‌گه‌یه‌نێت، دواخستنی ریفراندۆم به كه‌یفی پارتی و گۆڕان نییه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه نه‌ده‌بوو گۆڕان دواخستنی ریفراندۆم وه‌كو مه‌رج بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان داوا بكه‌ن.
محه‌مه‌د ئیلخانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له 25ی ئه‌یلول بڕیاری 15 لایه‌نی سیاسی بووه و دوای ناخه‌ن مه‌گه‌ر حاڵه‌تێك بێت له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی لایه‌نه‌كان.
وتیشی "ئه‌مه‌ریكا و زۆربه‌ی وڵاتانیش داوای دواخستنی ریفراندۆمیان كردووه، گۆڕان كه ده‌بینێت ئێمه له‌سه‌ر داوای وڵاتان ریفراندۆم دواناخه‌ین، نه‌ده‌بوو ئه‌وانیش وه‌ك مه‌رج بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌و داوایه بكه‌ن، وه‌ك خۆشم هیچ هۆكارێكی وا نابینم لایه‌نه سیاسییه‌كان به دواخستنی ریفراندۆم رازی بن".
ئیلخانی وتیشی "گۆڕان ئه‌و داوایه له پارتی ده‌كات، به‌ڵام ده‌بوو ئه‌و داوایه‌ی له‌و لایه‌نانه بكردایه كه ئه‌و بڕیاره‌یان داوه، چونكه هه‌ر پارتی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌داوه، راسته پارتی هێزێكی سه‌ره‌كییه و سه‌رۆكی پارتی سه‌رۆكی هه‌رێمیشه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه بڕیارمان داوه و ریفراندۆم دواناخه‌ین، چونكه دواخستنی ریفراندۆم به كه‌یفی پارتی و گۆڕان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه بڕیارێكی به‌كۆمه‌ڵه".
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا داوایان كردووه ریفراندۆم كه بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت.
PM:09:41:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4903
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت