به‌ڤیدیۆ... ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له گه‌راجێكی به‌رزه‌وه خسته خواره‌وه
وێستگه نیوز –
پۆلیسی شاری ئوستنی پایته‌ختی ویلایه‌تی ته‌كساس، گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوێكی بڵاوكرده‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ مانگی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكه له بینایه‌كی به‌رزه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه به كامێرای چاودێری وێنه‌ی گیراوه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، ئۆتۆمبێلێك ده‌ركه‌وتووه كه به هێواشی به شه‌قامێكی لاوه‌كیدا ده‌ڕوات به‌رله‌وه‌ی له‌پڕ ئۆتۆمبێلێك به‌سه‌ریدا بكه‌وێته خواره‌وه.
ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ر به‌شی دواوه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا كه‌وت كه له شه‌قامه‌كه‌دا بووه ئه‌مه‌ش وای له شۆفێره‌كه‌ی كرد به خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و ئه‌و كه‌سانه‌شی له شوێنه‌كه‌دا بوون به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كه چوون تا شۆفێره‌كه‌ی رزگار بكه‌ن.
میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه شۆفێره‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه.
PM:12:25:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت