رێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك لێده‌خۆڕن
وێستگه نیوز -
لێخوڕینی ئۆتۆمبێل گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانه و شۆفێر ماندوو ناكات، به‌ڵام ره‌چاو كردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه باشتره و ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر پارێزراو ده‌بێت.
– ته‌نها ئیستۆپ – برێك به‌كاربهێنه بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل نه‌ك گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاند برێك.
– له‌كاتی وه‌ستاندا، هاند برێك راكێشه به‌ڵام زۆر توندی مه‌كه كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، ناخۆش به‌ده‌سته‌وه بێت.
– له‌كاتی وه‌ستانی كاتیدا، گێڕ بخه سه‌ر "N” و برێك راكێشه، نه‌ك ئیستۆپ بكه‌یت یان له‌سه‌ر "D” بیهێڵیته‌وه.
– وریابه، تا ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستێ، گێڕ مه‌گۆڕه بۆ "P” چونكه زه‌ره‌ری گه‌وره‌ت لێده‌دات.
– پێویسته بیری گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هه‌بێ، پێویسته 150 هه‌زار كم زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیت و زوو فه‌حسی بكه نه‌كا كه‌م بكات.
– نه‌كه‌ی هه‌ر گیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌یت كه به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه گێڕی "D” بگۆڕی بۆ "R” چونكه ئه‌وه ته‌مه‌نی گێڕه‌كه‌ت كورت ده‌كاته‌وه.
– ئه‌گه‌ر خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له 20 كم زیاتره، هه‌رگیز بیر له‌وه مه‌كه‌ره‌وه كه گێڕه‌كه‌ی له "N” ه‌وه بگۆڕێ بۆ "D” یان به پێچه‌وانه‌وه، چونكه ورده ورده گێڕه‌كه‌ت خراپ ده‌كات.
– كاتێ گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌سه‌ر "N” پێ به سلێكته‌ری به‌نزیندا مه‌نێ و پاشان له‌پڕ بیده‌یته "D” بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه به‌خێرایی ده‌ست بكات به‌جوڵه، چونكه ئه‌وه زۆر خراپه، هه‌م بۆ گێڕ هه‌میش بۆ مه‌كینه.
– كارێكی باش ناكه‌یت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ 10 چركه زیاتر راگرت و گێڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر "D” باشتره بیده‌یته گێڕی و "N” هاند برێك راكێشه.
-واز له‌و خووه بێنه كه هه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ستاند خێرا گێڕه‌كه بده‌یته "P” به‌تایبه‌تی له‌كاتی وه‌ستان له ترافیك لایتدا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هاتووچۆی سلێمانی
AM:11:41:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 6460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت