‌‌نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

وێستگه‌ نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی ته‌مموزی 2017، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.


نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 46 دۆلار و 64سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی‌ برێنت به‌ 49 دۆلار و 3 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد به‌ جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 58 دۆلار.


AM:08:55:17/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو