موسڵ: كێشه‌كانی دوای ئازادی
داڕمان ڕوخانی خانووه‌كان قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتركردۆته‌وه
وێستگه نیوز-
ئه‌وه‌ی له‌موسڵ رووده‌دات به‌هه‌موو مانایه‌ك ته‌قینه‌وه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه سه‌خته‌ی ماوه‌ی هه‌شت مانگه تێیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م جاره به‌هۆی دانیشتوانهوهیه.
ئه‌وان له‌ترسی خراپی ژیانی سێ ساڵی رابردوویان ههڵاتوونو ئێستاش به شۆكی قه‌یرانێك به‌ئاگا هاتوون، ئه‌مه حاڵی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌دانیشتووانی به‌ری راسته له‌وانه‌ی له‌جه‌نگ رزگاریان بووه‌و دواتر په‌نایان بۆ به‌ری چه‌پ (خۆرهه‌ڵات) بردووه كه پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئازادكرا، لێره گه‌وره‌ترین كێشه كه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه ده‌ستكه‌وتنی په‌ناگه‌یه‌كه.
یاسین ته‌ها یه‌كێكه له‌و ههڵاتووانهو خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتوونه‌ته گه‌ڕه‌كی سه‌لام له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، دوای دوو رۆژیش له مانه‌وه‌ی له‌ماڵی خزمه‌كانی گه‌شتێكی دووودرێژی بۆ گه‌ڕان به‌دوای شوێنی نیشته‌جێبووندا ده‌ستپێكرد، ئه‌و ده‌ڵێت: "پێیه‌كانم هیلاك بوون له گه‌ڕان به‌سه‌ر نووسینگه‌كانی خانووبه‌ره‌و گه‌ڕان به نێو گه‌ڕه‌كه‌كاندا، به‌ڵام بێ سوود بووه، خانووی چۆڵ نییه‌و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت نرخیان زۆر به‌رزه".
دوای 10 رۆژ له گه‌ڕانی به‌رده‌وامیش یاسین تووشی نائومێدی بوو، بۆیه بڕیاری دا بچێته خانوویه‌كی ته‌واونه‌بوو، ئه‌و له هه‌وڵی باوه‌ڕپێهێنانی هاوسه‌رو منداڵه‌كانی بۆ نیشته‌جێبوون له خانووه نوێیه‌كه‌دا كه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی تێدا نییه‌و كه‌سێك ناچار نه‌بێت تێیدا ناژی، پێیان ده‌ڵێت: "سه‌قفو دیوار له‌و خێمه به‌دبه‌خته باشتره كه له سه‌ره‌تای ئاواره‌بوونماندا تێیدا ده‌ژیاین".
بازرگانانی خانووبه‌ره‌و ده‌ڵاڵه‌كان ئاگاداری ورده‌كاری ئه‌م قه‌یرانه‌ن، محه‌مه‌د سه‌میر كه له‌بواری ده‌ڵاڵی به‌كرێدانی خانوودا كارده‌كات، له‌وه‌ته‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئازادكردنی به‌ری راست دهستیانپێكردووهو شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئاواره‌كان رووی له‌ناوچه‌كه كردووه، كاره‌كه‌ی بوژانه‌ی زۆری به‌خۆوه بینیوه.
سه‌میر به‌ته‌له‌فۆن سه‌رقاڵی مامه‌ڵه بوو سه‌باره‌ت به شوققه‌یه‌ك تا رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ خێزانێكی ئاواره بكات، دواتر قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی: "شاره‌كه له قه‌یرانێكی نیشته‌جێبوونی بێ پێشینه‌دا ده‌ژی، رۆژانه له نووسینگه‌كه‌م پێشوازی له ده‌یان ئاواره ده‌كه‌م كه خوازیاری هه‌ر شتێكن په‌نایان بدات".
هه‌روه‌ها وتی: "بازاڕمان به‌ده‌ست یاسای خواست‌و خستنه‌ڕووه، بۆیه نرخی كرێ خانوو به به‌راورد به ماوه‌ی پێش سه‌رده‌می داعش به‌رزبووه‌ته‌وه‌و چه‌ند هێندێك له‌و نرخه‌ی سه‌رده‌می رێكخراوه‌كه زیادی كرووه".
تسۆنامیه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو به‌ری رووباره‌كه
راوه‌ستان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی قه‌یرانه‌كه هه‌وڵێكی زۆری ناوێت، ئه‌ویش سه‌ره‌تا بۆ شه‌پۆله تسۆنامیهكانی ئاواره‌بوون ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه كه هه‌ركاتێك هێزه عێراقییه‌كان گه‌ڕه‌كێكی نوێ ئازاد بكه‌ن، ئه‌و شه‌پۆلانه ده‌ستپێده‌كه‌ن، تا ئێستاش شه‌ڕی توند له‌ئارادایه‌و به له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه نه‌بێت، كۆتاییان نایه‌ت.
به‌پێی دوایین ئه‌و ژمارانه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر زاری جاسم جافی وه‌زیر رایگه‌یاندوون، ژماره‌ی ئاواره‌كان ته‌نیا له به‌ری راست به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 642 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه جگه له ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیان تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زیر به‌شێك له‌و شه‌پۆلانه نزیكه‌ی 20 كامپ له‌خۆی گرتوون كه له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ له باشوور‌و خۆرهه‌ڵاتیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، هه‌رچی پشكی شێریشه ئه‌وا به‌ر به‌ری چه‌پ كه‌وتووه كه له شوباتی رابردووه‌وه پێشوازی له نزیكه‌ی 350 هه‌زار ئاواره كردووه.
په‌نابردن بۆ خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه به بڕیارێكی گونجاو داده‌نرێت بۆ زۆربه‌ی ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن خوێندكارن كه ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن پاش بێ به‌شبوونیان له خوێندن بۆماوه‌ی سێ ساڵ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر سه‌ختی ژیانی نێو خێمه‌كان كه كۆمهكو خزمه‌تگوزاری مرۆییان تێدا كه‌مه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێكیشان جانتا بچووكه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌و له رووباره‌كه په‌ڕیونه‌ته‌وه، چونكه خزمیان له‌وێ هه‌بووه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لایان بمێننه‌وه تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، یان به ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌تی كاركردن كه ژیان به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت، له كاتێكدا له به‌ری راستی رووباره‌كه باسی مهرگو جه‌نگ باڵی به‌سه‌ر ره‌وشه‌كه‌دا كێشاوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م سهرنجڕاكێشیه زیاتر ده‌كات، ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه حكومییه‌كان باره‌گاكانیان كردووه‌ته‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان (ئاو‌و كاره‌با) گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان‌و بازاڕه‌كانیش باشبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه بژارده‌ی گواستنه‌وه بۆ نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان یان پارێزگاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا له ئێستادا زۆر قورسه به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییه توندانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌سه‌ر دانیشتووانی موسڵدا سه‌پاندوویانن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش واده‌كه‌ن نیشته‌جێبوون له به‌ری چه‌پی موسڵ بۆ رزگاربووه نوێیه‌كان له گه‌مارۆی توند‌و شه‌ڕی سه‌خت به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن بێت.
موسڵی لانكه‌ی جه‌نگ ركابه‌ری دهۆكی لانكه‌ی ئاسایش‌و خزمه‌تگوزاری ده‌كات.
ئاشكرایه ئه‌م قه‌یرانه دوو سه‌ره‌یه‌و خۆی له كه‌می خانووی بهردهستو به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێدا ده‌بینێته‌وه، سه‌یریش له‌وه‌دایه كه موسڵ جه‌نگێكی توندی تێدایه به‌شه ئازادكراوه‌كه‌ی پێویستی زۆری به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دابینكردنی ئاسایش هه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له نرخی كرێ خانوودا كێبڕكێی دهۆكی دراوسێی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌رچه‌نده جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی دهۆكدا، وه‌ك محه‌مه‌د سه‌میری ده‌ڵاڵ ده‌ڵێت.
ئه‌حمه‌د شیت كه یه‌كێتی له دانیشتووانی موسڵ ده‌ڵێت: "كاتێك به‌خت یاوه‌رم بوو خانوویه‌كی چۆڵم دۆزیه‌وه، تووشی شۆك بووم، چونكه خاوه‌نه‌كه‌ی داوای 400 دۆلاری ده‌كرد بۆ هه‌ر مانگێك كه ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كی زۆره له شاره‌كه‌ماندا، بۆیه ناچار بووم خانوویه‌كی بچووك به‌كرێ بگرم له‌به‌رامبه‌ر 150 دۆلاردا".
هه‌روه‌ها وتی: "خانوویه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه كه ته‌نیا رووباره‌كه له‌یه‌كمان جێده‌كاته‌وه، ههڵاتینو به‌جێمان هێشت، ته‌نانه‌ت دوای شه‌ش هه‌فته‌ش له ئازادكردنی گه‌ڕه‌كه‌مان هێشتا ژیان له‌وێ په‌كی كه‌وتووه، له‌به‌رئه‌وه نیشته‌جێبوونمان لێره ناچارییه".
شه‌پۆله‌كانی ئاواره‌بوون بهردهوامنو قه‌یرانه‌كه‌ش ئاڵۆزتر ده‌بێت تا وای لێهاتووه خێزانه‌كان به هاوبه‌شی ده‌چنه یه‌ك خانوو، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی شیتدا هات كه خێزانی براكه‌ی چوونه لایان بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌مان شوققه‌دا نیشته‌جێ ببن، چونكه خانوویه‌كی سه‌ربه‌خۆیان ده‌ست نه‌كه‌وت.
ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه ئاڵۆز ده‌كات ئه‌وه‌یه گیرفانی موسڵیه‌كان به‌تاڵه، چونكه زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری فه‌رمانبه‌ران له حوزه‌یرانی ساڵی 2014وه مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ك پرۆژه تایبه‌ته‌كانیش تائێستا كاریان ده‌ستپێنه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگا‌و شاره‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكه‌ن له‌ڕێی ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك بۆ دیاریكردنی نرخی كرێی خانوو، به‌ڵام كه‌سێك نییه گوێ به‌و رێوشوێنانه بدات كه خاڵین له سزادان.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی گه‌شبینیشه ئه‌وه‌یه ره‌نگه ته‌مه‌نی قه‌یرانه‌كه تاڕاده‌یه‌ك كورت بێت، چونكه هێزه عێراقییه‌كان زیاتر له 90%ی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاواره‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه درێژه به خه‌رجكردنی پاره بۆ كرێی خانوو بده‌ن كه ئه‌وه‌ش ناچاریان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانیان.
هه‌موو ئه‌م پێشبینیانه‌ش به‌ندن به ئومێدی ته‌واوكردنی ئازادكردنی ته‌واوی شاره‌كه‌و په‌له‌كردن له گێڕانه‌وه‌ی لانی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ به‌ری راست كه دووچاری وێرانكارییه‌كی زۆر هاتووه.
PM:01:16:25/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4439
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت