مهحمود سهنگاوی: سەرکردە و ڕێبەرێکی گەورەی هەڵکەوتوو بوو
وێستگه نیوز ـ
مهحمود سهنگاوی، ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان لهسهر كۆچی دوایی نهوشیروان مستهفا پهیامێكی هاوخهمی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، نهوشیروان مستهفا پیاوێکی مەزن لە ژیاندا کۆچی کرد بە جەستە، بەڵام زیندوو لە مێژووی کووردو مرۆڤایەتیدا.
له پهیامهكهیدا مهحمود سهنگاوی دهڵێت: "ئەمڕۆ سەرکردەیەکی مەزن لە ئاسمانی سیاسی و تروسكاییەكی ئاسۆی پڕ لە سەختی و ناسۆری گەلەکەمان لەناو تەمومژی ئەم بەیانییەدا جێی هێشتین و كۆستێكی گەورەی کردە میوانی ماڵی سیاسی و رۆشنبیری کورد و گریانێكی ناوەختی كردە میوانی هەموومان".
دهشڵێت: "بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی لەناکاوی سەرکردە و بیرمەند و سیاسەتمەداری گەورەی کورد و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کاک (نەوشیروان مصگفی)م پێگەیشت و گەلی کورد ئەمڕۆ سەرکردەیەکی گەورە و مەزنی لەدەستدا".
سهنگاوی ئهوهشی وتووه: "بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەر و منداڵ و هاوڕێبازەکانی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان و گەلی کورد بە گشتی دەکەم".
مهحمود سهنگاوی دهشڵێت: "کاک نەوشیروان، شۆڕە سواری هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ و سەرکردە و ڕێبەرێکی گەورەی هەڵکەوتوو لە بواری پێشمەرگایەتی و سیاسەت و رۆشنبیری بوو، کاک نەوشیروان بۆ زۆربەمان مامۆستا و سەرکردە و فێرکەری هەم سەردەمی شاخ و شاریشمان بوو".
ئهوهشی نووسیووه: "کاکە (نەوە) برا گەورە و سکرتێر و چاوساخی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی ڕابەری چینی هەژار و کرێکاران بوو لە سەردەمێکی حەساس و پڕ جۆش و خرۆشدا، هەر بۆ خۆشی ئەندازیار و نەخشە کێشی زۆرێک لە وێستگە سەخت و دژوارەکانی شۆڕش و ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕینیش بوو".
راشیدهگهیهنێت، "لە دوای ڕاپەڕینیش، ڕێبوارێکی نەفەس درێژ بوو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا، هەر بۆیە لە دەستدانی ئەم سەرکردە مەزنە، ئەم بیرمەندە گەورەیە، ئەم خەبات گێڕ و شۆڕش گێرە ماندونەناسە، جێگای داخ و پەژارەی هەموو تاکێکی نیشتیمانی پەروەری ئەم خاکەیەو لە دەستدانی کاکە (نەوە) کەلێنێکی گەورەیە بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا و خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد".
لە کۆتاییدا دهشڵێت: "هیوادارم، بیروباوەڕی پیرۆزی کاک (نەوشیروان) هەر بە زیندووی بمێنێتەوە و هاوڕێبازانی کاک (نەوشیروان) درێژە بە ڕێبازەکەی بدەن کە ڕێبازی چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و ئاشتیە لە هەرێمی کوردستاندا، وەهەروەها هیوادارم پێکەوە بەرەو بەدی هێنانی ئاشتی و تەبای و یەکڕیزی بۆ گەلەکەمان هەنگاو بنێین".
ئەمڕۆ هەینی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، بڕیاریشە سبەینێ لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی تەرمەکەی لە گردی زەرگەتە بەخاک بسپێردرێت.
نەوشیروان مستەفا کێیە؟
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.
لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسیدا ڕوویانداوە.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە..
PM:06:07:19/05/2017
ئهم بابهته 55097
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت