ئه‌ردۆغان: حه‌شدی شه‌عبی رێكخراوێكی تیرۆرستییه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆك کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: "حەشدی کێییە و کێ لە پشتیەتی؟ جێگای سەرنجە کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیارێک دەردەچێت کە دەڵێت حەشدی شەعبی رێکخراوی تیرۆریستی نییە، بەپێچەوانەوە رێکخراوێکی تیرۆریستییە بەڵام گرنگە بزانرێت کێن ئەوانەی لە پشتیەوەن".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆك کۆماری توركیا له‌ دیدارێكدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە کە بارەگای سەرەکی لە قەتەرە وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه‌.

لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی کە دوای تێپەڕینی 100 ساڵ بەسەر پەیماننامەی سایکس پیکۆدا میدیای خۆرئاوا سەرلەنوێ جارێکی دیکە دەیانەوێت نەخشەی ناوچەکە بکێشنەوە، ئایا تورکیا بەمجۆرە وەک سەیرکەر بۆ ئەم رەوشە دەڕوانێت بە تایبەت لە سووریا و عیراق، ئەردۆغان وتی: " ئەوان بەردەوام ئاماژەیان بەوە داوە تا چ ئەندازەیەک دژی رووداوی سایکس پیکۆ".

وتیشی: "کاتێک ئێمە لەگەڵ ئەوان کۆدەبینەوە پێمان دەڵێن ئێمە لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عیراق و سووریاین، کێشەکە لەوە دایە کاتێک دێتە سەر بواری کردەیی وەک بڵێی کەشی دابەشکردن دەڕەخسێنرێت. وەک دەبینن فراوانخوازی فارسی ئێران لەو ماوانەی دواییدا بووە بەهۆی هەراسانکردنی زۆر، بۆ نموونە ئەوەی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عیراق دەکەوێتەر بەر چاو، حەشدی کێییە و کێ لە پشتیەتی؟".

ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی وت: "جێگای سەرنجە کەلە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیارێک دەردەچێت کە دەڵێت حەشدی شەعبی رێکخراوی تیرۆریستی نییە. بەپێچەوانەوە رێکخراوێکی تیرۆریستییە بەڵام گرنگە بزانرێت کێن ئەوانەی لە پشتیەوەن".

ئه‌ردۆغان وتی: "ئێستا سەیر بکەن بەداخەوە ئەوان لەوێ لەلایەک هەوڵ دەدەن بۆ شنگال لەلایەکی دیکەوە هێرش دەکەنە سەر تەلەعفەر، کێ لە تەلەعفەر دەژیت؟ لە تەلەعفەر نزیکەی 400 هەزار تورکمان هەن، کە بەشێکیان شیعە و بەشێکیشیان سوننەن، بەڵام ئێستا ئەوان پەرش و بڵاوبوون. ژمارەیەکی کەمی خەڵک لەوێ ماون. ئێستا حەشدی شەعبی بەرەو ئەوێ دەچێت، هەمان شت لە ناوەندیش دەبینین. ئەوانە ئێمە خەمبار دەکەن. پێویستە ئەوانە روونەدەن".


AM:10:17:20/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 3133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو