به‌ڤیدیۆ... شاجوان و ده‌ستگیرانی پێشووی هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كتر
وێستگه نیوز ـ
شاجوانی عیراق هێرشده‌كاته‌سه‌ر ده‌ستگیرانی پێشووی و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نیا بۆ ناوبانگ په‌یداكردن داوای په‌یوه‌ندی لێكردووه و بووه‌ته ده‌ستگیرانی، له‌به‌رامبه‌ردا ناوبراو باسی ژیانی رابردووی شاجوان ده‌كات.
شه‌یما قاسم شاجوانی عیراق له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌حمه‌د خه‌فاجی پێشتر ده‌ستگیرانی بووه و نه‌یوستووه قسه‌ی بشكێنێت.
شه‌یما قاسم ده‌ڵێت: "ته‌نها بۆ ناوبانگ په‌یداكردن بوو به ده‌ستگیرانم، من ناچمه ورده‌كارییه‌كه‌ی و نامه‌وێت خه‌ڵك زۆر شت بزانێت، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه كه من ئه‌وم له ژیانم ده‌ركردووه و ئه‌ویش منی به خائین دانا".
شه‌یما قاسم ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "من هه‌میشه له ناو خه‌ڵكدا بووم و ئامانجم هاوكاریكردنی خه‌ڵكی بووه من له‌وه په‌شیمانم كه بووم به ده‌ستگیرانی ئه‌حمه‌د خه‌فاجی و ناوبانگی خۆمم زڕاند".
شه‌یما راشیگه‌یاندووه كه "خوا تۆڵه‌ی لێده‌كاته‌وه، هه‌ژماره‌كه‌ی له‌ده‌ست چوو، قسه‌ی زۆری له‌باره‌وه كرا و هه‌موو قسه‌كان راست بوون، به‌سه‌رهاتی زۆرم لایه، به‌ڵام نامه‌وێت باسی بكه‌م و ئابڕووی كه‌س ببه‌م، له ئێستاوه نامه‌وێت باسی بكه‌م و ناوی ببیستم".
شاجوان ئاشكراشیكردووه كه "به‌مزووانه په‌یوه‌ندییه‌كی تر ده‌به‌ستم و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌م و له‌م جیهانه دوورده‌كه‌ومه‌وه، چونكه به‌ناوبانگ بوون دووڕووییه".
له به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د خه‌فاجی ده‌ستگیرانی پێشووی شه‌یما قاسم له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌دا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی له شاجوان ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌حمه‌د خه‌فاجی ده‌ڵێت: "هۆكاری یه‌كه‌م هاوسه‌رگیری پێشووی بووه كه من ئاگاداری نه‌بووم و دوای ماوه‌یه‌ك وێنه‌كانم بینی و زانیم".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هۆكاری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه "ئه‌و منداڵێكی هه‌یه له هاوسه‌رگیری پێشووی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌وه‌ی تووشی شۆكی كردووه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌یمایه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانی پێشووی به نهێنی.
ئه‌حمه‌د خه‌فاجی ده‌ڵێت: "جاری پێشوو كه رامانگه‌یاند له‌یه‌كتر جیابووینه‌ته‌وه گاڵتهنهبوو، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك موداخه‌له‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی رایبگه‌یه‌نین كه گاڵته بووه و ده‌رفه‌تێكی تر بده‌ین به خۆمان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا "دواتر كه بڕیارماندا له یه‌كتر جیابینه‌وه، بڕیارمدا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به هێمنی جیاببینه‌وه و باسی هیچ شتێكی رابردوو نه‌كه‌م".
ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاندووه كه "هه‌موو بهڵگهیهكهم له‌به‌رده‌سته كه كه‌س حه‌ز ناكات ئاشكرا بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوامكرد به هێمنی مه‌سه‌له‌كه كۆتایی پێبێنین و به كرده‌وه‌ش به هێمنی كۆتاییم پێهێنا، به‌ڵام به داخه‌وه لایه‌نی دووه‌م وه‌ك كه‌سێكی ترسا‌و ده‌ستی كرد به لۆمهكردنم".
رۆژی پێنجشه‌ممه 23ی شوباتی 2017، شه‌یما له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام له باكگراوندێكی ره‌شدا هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌حمه‌د خه‌فاجی ده‌ستگیرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له بواری راگه‌یاندندا كار ده‌كات.
شه‌یما قاسم نوسیویه‌تی: "نێوانی من و ئه‌حمه‌د خه‌فاجی له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ت كۆتایی پێهات، ئه‌م كوڕه زۆر خۆشه‌ویست و بهخوڵقه، هیوای خێر و چاكه‌ی بۆ ده‌خوازم له ژیانیدا"
پێشتریش شه‌یما قاسم كچه كورده‌كه‌ی شاجوانی عیراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی خۆی و شه‌یمای بڵاوكرده‌وه، و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبووه كه گرته‌كه ئاهه‌نگی نیشانه‌كردنی هه‌ردوكیانه و له شوێنێكی گشتی ئاهه‌نگیان گێڕاوه .
شه‌یما له‌دایكبوونی ساڵی 1993 یه و و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی كۆلێژی ئه‌ندازیاریه له به‌شی ته‌كنه‌لۆجیا و وه‌ك كچه كوردێك به شاجوانی ساڵی 2015ی عیراق هه‌ڵبژێردرا.
دوای 43 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر راوه‌ستانی كێبڕكێی شاجوان له عیراق، بۆیه‌كه‌مجار له ساڵی 2015 كێبڕكێكه به‌غدا-ی پایته‌خت ده‌ستپێكردووه و له‌و ساڵه‌دا شه‌یما قاسم عبدالرحمن كه كچێكی كورده بووه شاجوانی عیراق.
PM:08:42:19/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 52260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت