ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی عیراق ده‌كات
وێستگه نیوزـ
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوه‌یت، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی نیسانی 2017، زیگمار گابریل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی عیراق بكات، سه‌ردانه‌كه‌شی له‌كاتێكدا كه پێشتر ئه‌و وه‌زیر رایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراقدایه و دابه‌شكردنی عیراقیش كێشه‌ی گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا دروستده‌كات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه تائێستا نیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌دراوه به‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات یان نا، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ به‌غدا گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر چۆنیَتی بنیاتنانه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه داڕماوانه‌ی كه له چنگی ڕێكخراوی داعش ڕزگاركراون، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌ڵمانیا له‌و پرۆسه‌یه‌دا ڕۆڵی خۆی ببینێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كه سه‌رۆكی پێشووی پارتی سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیایه رۆژی سێشه‌ممه 18ی نیسانی 2017، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له كوه‌یت یه‌كێتی خاكی عیراقی به‌گرنگ زانی و رایگه‌یاند ئه‌وان له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنیدانین و پێی وایه هه‌ر خۆ جیاكردنه‌وه‌یه‌ك كێشه‌ی گه‌وره به‌دوای خۆیدا دێنێت.
سه‌باره‌ت به‌روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر له عیراق زیگمار گابریل ڕایگه‌یاند كه كارده‌كه‌ن بۆ تێكشكاندنی داعش و به‌مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی عیراقیش له ناوچه ئازادكراوه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه عیراقیه‌كان.
PM:01:32:19/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت