پەرلەمانی عێراق عەبادى بۆ گفتوگۆکردنى یاسای بودجە بانگهێشتکرد


وێستگە نیوز -
پەرلەمانی عێراق داواى لە حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیران کردووە، سبەى لە دانیشتنى پەرلەمان بۆ گفتۆگۆکردن و جێبەجێکردنى یاسای بودجەی ٢٠١٧ ئامادەبێت.

پەرلەمانی عێراق لە بانگهێشتنامەیەکدا کە وێنەیەکى بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی نێردراوە و واژۆى سلیم جبورى سەرۆکى پەرلەمانى لەسەرە، داواى لە حەیدەر عەبادى کردووە بە مەبەستى گفتوگۆکردن و جێبەجێکردنى یاسای بودجەى ٢٠١٧ ، سبەى پێنجشەممە لە دانیشتنى پەرلەماندا ئامادەبێت.

پرۆژە یاسای بودجەى گشتی عێراق بۆ ساڵى ٢٠١٧ بڕی ٧٩ تریلیۆن دینارە. بەشە بودجەى هەرێم پەیوەستکراوە بەوەى ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە لەڕێى سۆمۆوە هەناردە بکات. لە کۆى گشتیشدا دەبێت عێراق بە نەوتی هەرێمیشەوە ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە بارزانیش هەر لە دواى پەسەندکردنى یاساکە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند "لەبارەی ئەو بڕگەیەی لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ پێشمەرگە جێگیر كراوە بە خەڵكی كوردستان ڕادەگەیێنم كە بڕگە پەسەندكراوەكە ڕوون نییە و لاستیكیە و خوێندنەوەی جۆراوجۆر هەڵدەگرێ و بواری یاریپێكردنی تێدا هەیە."


PM:06:30:15/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 2017 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو