عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌سه‌ر رێگرییه‌كه‌ی بازگه‌ی پردێ روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
له‌سه‌ر رێگری كردنیان له بازگه‌ی پردێ بۆ چوونه ناو هه‌ولێر، عه‌لی حه‌مه ساڵح روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانی بازگه‌كه میلی تفه‌نگیان له سۆران عومه‌ر هێناوه‌ته‌وه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "كاتژمێر هه‌شت و نیوی ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ خێزانم ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ولێر، كاك سۆران عومه‌رو خێزانه‌كه‌شی بۆ هه‌ولێر ده‌هاتن".
ده‌شڵێت: "له بازگه‌ی پردێ، كه ئۆتۆمبێلی سۆران عومه‌ر پێش ئۆتۆمبێلی من بوو، دوای ئه‌وه‌ی دوای هه‌ویه‌ی لێده‌كه‌ن، هه‌ویه‌كه‌یان پێده‌دات، دواتر پێیده‌ڵێن: ئۆتۆمبێله‌كه لاده، پاشان ده‌بێت به‌ده‌مه قاڵه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدار له‌ده‌وری ئۆتۆمبێله‌كان كۆبونه‌وه‌و میلی تفه‌نگیان هێنایه‌وه‌و كاك سۆرانیش میلی ده‌مانچه‌ی هێنایه‌وه ( بۆ زانینی رووداوه‌كه وه‌ك خۆی كامێره‌ی سه‌یته‌ره‌كه هه‌یه كێ ده‌ستپێشخه‌ری كردوه)".
ده‌شنووسێت: "پاش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر‌و نیو رایانگرتین و من به‌شێوه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌شتن زۆر هه‌وڵمدا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوین و له‌و ماوه‌یه‌دا نه ده‌یانهێشت بگه‌ڕێینه‌وه سلێمانی و نه‌ده‌یانهێشت داخڵبین".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "دواتر كاتژمێر 10 به‌رپرسی بازگه‌كان رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌ردووكتان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانی".
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: "له بازگه‌ی پردێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه به من و عه‌لی حه‌مه ساڵح ناده‌ن بچینه هه‌ولێر و هێزه ئه‌منییه‌كان وتیان ئه‌گه‌ر بڕۆن ته‌قه‌تان لێده‌كه‌ین".
سۆران عومه‌ر وتی: "ئێمه له‌كاتێكدا ده‌مانویست بچین بۆ هه‌ولێر، هێزه ئه‌منییه‌كان له بازگه‌ی پردی رێگرییان لێكردین".
پێشتریش و 12ی 10ی 2015دا، له هه‌مان بازگه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرا بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر و له‌و كاته‌شه‌وه، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، هه‌روه‌ها هیچ یه‌كێك له كێشه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
PM:10:50:10/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت