توركیا: كەسێك بە دەستڕێژی گوللـە لەبەردەم بنكەیەكی پۆلیس لە غازی عەنتاب كوژرا

‌هێرشكردنە سەر بنكەیەكی پۆلیس لە غازی عەنتاب

وێستگە نیوز- 

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كە هێزەكانی پۆلیس لەبەردەم بنكەی پۆلیسی شاری غازی عەنتاب كەسێكیان بە دەسڕێژی گوللـە كوشت كە گومان دەكرا هێرشی خۆكوژی ئەنجام بدات. 

بە وتەی پۆلیسی توركیا، لەئێستادا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) شەڕوپێكداهەڵپژانی چەكداریی لەنێوان پۆلیس و ژمارەیەك چەكداردا رویداوە كە بەنیازبوون پەلاماریی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بدەن لە شاری غازی عەنتاب و گومانی بوونی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویش دەكرێت لە شوێنەكە. 

ئاژانسی دۆغان، لای خۆیەوە ئاماژەی بە رەوانەكردنی ژمارەیە ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس كرد بۆ ناوچەكە. 

دوای ئەوەی لەم ماوەیەی دواییدا، زنجیرەیەك هێرش و پەلامار لە توركیا رویاندا كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانیان خستە ئەستۆی كوردەكان و رێكخراوی داعش، لەئێستادا توركیا لەڕووی ئەمنییەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە. 
 


PM:03:40:10/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1893 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت