بۆ پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كانی رێكخراوی ئۆپیك، حكومه‌تی عیراق ده‌ستیكرد به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
جه‌بار عه‌لی حسێن لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی كانونی دووه‌می 2017، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه بۆ پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كه‌ی رێكخراوی ئۆپیك، حكومه‌تی عیراق ده‌ستیكردووه به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
وتیشی كه گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وته له بازاڕه‌كانی جیهان و بڕیاریشه عیراق رۆژانه 210 هه‌زار به‌رمیل له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كه‌مبكاته‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك ده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی خستنه‌بازاڕی نه‌وت و هێنانه‌كایه‌ی هاوسه‌نگی له‌نێوان خستنه‌بازاڕ و داواكاری له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه.
له 10ی تشرینی دووه‌می 2016، وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك رێككه‌وتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه كه‌م بكه‌نه‌وه و پشكی عیراقیش له‌و بڕیاره‌دا 210 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه.
AM:11:29:05/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1619
جار خوێنراوه‌ته‌وه