نرخی ئهمڕۆی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوزـ
دوای ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەسەر سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە ئەمڕۆ سێشهممه 3ی کانونی دووەمی 2017، نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت بە 57 دۆلار و 16سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش به 54 دۆلار و پێنج سەنتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی 30 تشرینی دووەمی 2016، وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستی سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001هوه، ڕێککەوتنی نێوان ووڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ئەنجامدرا، بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.
رۆژی شەممە 10ی کانونی یەکەمی 2016، وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
پێش ڕێککەوتنەکە ڕۆژانە 33 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکەش، ملیۆنێک و 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.
AM:10:24:03/01/2017
ئهم بابهته 968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت