نرخی ئهمڕۆی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2016، نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت بە 56 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی 54 دۆلار و 6 سەنتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی 30 تشرینی دووەم وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستی سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001ەوە رێککەوتنی نێوان وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە ئەنجامدرا، بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.
رۆژی شەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2016 وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
AM:10:31:29/12/2016
ئهم بابهته 871
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت