كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوزـ
جۆرج مایكل، گۆانیبێژی به‌ناوبانگی به‌ریتانیا له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا "به‌هێمنی و ئاشتی له ماڵه‌كه‌یدا خۆیدا" كۆچی دوایی كرد.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ئۆتۆمبیله‌كانی فریاكه‌وتن چونه‌ته ماڵی جۆرج مایكل، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی به‌ریتانی له ساڵانی 1980ی سه‌ده‌ی رابردوو له ناوچه‌ی ئۆكسفۆردشێر و ته‌رمه‌كه‌یان له ماڵه‌كه‌یدا دۆزیووه‌ته‌وه.
پۆلیسی ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه به جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كه‌دا ده‌كه‌ن كه مردنێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه، به‌ڵام هیچ گومانێك نییه كه مردنه‌كه ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی تێدا بێت.
سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی، بریكاری جۆرج رایگه‌یاندووه كه جۆرج به "ئاشتی و له جه‌ژنه‌كانی له‌دایكبوونی مه‌سیحدا" كۆچی دوایی كردووه و خانه‌واده‌كه‌شی داوا ده‌كه‌ن رێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان بگیرێت به‌تایبه‌ت له‌م ساته وه‌خته سه‌خته‌دا كه رۆڵه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه.
جۆرج مایكل ساڵی 1963 له باكوری له‌نده‌ن له‌دایكبووه و له كاروانی هونه‌ریی خۆیدا كه به زیاتر له 40 ساڵ مه‌زه‌نده ده‌كرێت، نزیكه‌ی 100 ملیۆن له گۆرانییه‌كانی فرۆشراوه و سه‌ره‌تای كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ رۆدیجلی هاوڕێی خوێندنی له باندنی دووكه‌سیی Wham دا بووه و یه‌كێك له گۆرانییه‌كان به‌ناوی faith ملیۆنان كۆپیی لێ فرۆشراوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا مایكل كارێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوتتی بۆی، نوسه‌ری به‌ناوبانگی گۆرانی ئه‌نجامدا و ساڵی 2011ش ئه‌و گۆرانیبێژه توشی نه‌خۆشیی هه‌وكردنی سییه‌كان بوو و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئاهه‌نگه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له ڤییه‌نا، مایكل گه‌ڕایه‌وه له‌نده‌ن و به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندووه و كۆتایی هاتووه، پزیشكه‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه جۆرج پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریی كردنه‌وه‌ی بۆریی هه‌وا هه‌بووه و زۆربه‌ی كات كه له نه‌خۆشخانه بووه، بێهۆش بووه.
AM:11:13:26/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 2639
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت