ده‌وڵه‌مه‌ندترین و هه‌ژارترین گه‌لی دنیا له‌م وڵاتانه‌ن
وێستگه نیوزـ
بانكی كردیدی سویس له راپۆرتێكدا دانیشتوانی جیهانی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترینی گه‌لی جیهان و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌راده‌به‌ده‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌كانی جیهان و قه‌رزاره‌كان پۆلێن كردووه.
ده‌وڵه‌مه‌ندترین گه‌لی جیهان:
سویسرا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه سامانی تاكه‌كه‌س له‌و وڵاته‌دا 500 هه‌زار دۆلاره و به ده‌وڵه‌مه‌ندترین گه‌لی جیهان داده‌نرێن كه سامانی هاوڵاتییه‌كی ئه‌و وڵاته 11 جار له هه‌ر هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی جیهان زیاتره له‌كاتێكدا ئه‌وان 0.1%ی دانیشتوانی جیهان پێكدهدهێنن كه‌چی 1.4%ی پاره‌ی جیهان لای ئه‌وانه.
ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌راده‌به‌ده‌ر:
ئه‌وانه‌ن كه سامانه‌كانیان له 50 ملیۆن دۆلار زیاتره و ژماره‌یان له جیهاندا 140 هه‌زار و 900 كه‌سه و پشكی چین له‌و ژماره‌یه‌دا 11 ههار كه‌سه‌ن پاشان ئه‌مریكا به 70 هه‌زار و 400 كه‌س و پله‌ی سێیه‌میش له ئه‌ڵمانیایه به شه‌ش هه‌زار و 100 كه‌س.
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان:
ژماره‌یان نزیكه‌ی 33 میۆن كه‌سه و سامانه‌كه‌یان له‌نێوان یه‌ك بۆ 50 ملیۆن دۆلارایه و ئه‌مریكا 45%ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی بۆخۆی بردووه، پاشان ئه‌وروپاییه‌كان بهڕٍێژهی 30% و دواتر ناوچه‌ی ئاسیا و پاسفیك بهڕٍێژهی 18%، ئه‌مه جگه له چین و هندستان كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن كه‌س زیاتره و رێژه‌ی 5% پێكده‌هێنن.
هه‌ژاره‌كانی جیهان:
هه‌ژاره‌كان 20%ی جیهان پێكده‌هێنن و ژماره‌یان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س و كه‌سی پێگه‌یشتوو تیایاندا ته‌نها 248 دۆلاری هه‌یه.
چینی قه‌رزاره‌كان:
قه‌رزاره‌كانی ناو هه‌ژارانی جیهان رێژه‌یان 44%ه.
هه‌ژاره‌كانی جیهان له‌كوێ ده‌ژین؟
سێ به‌شی ئه‌و هه‌ژارانه له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقان و هندستان له سه‌روی ریزبه‌ندییه‌كه‌یه كه 246 ملیۆن كه‌سی هه‌ژاری هه‌یه، پاشان چین 72 ملیۆن و نه‌یجیریا 35 ملیۆن و روسیا 28 ملیۆن و ئۆكرایان 25 ملیۆن و ئه‌مریكا 21 ملیۆن كه ئه‌مانه‌ی دواتر وڵاتی دیاری جیهانن.
PM:08:22:25/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 6218
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت