وێستگه نیوز- زۆر نهێنی و راستی شاردراوه هه‌ن له‌باره‌ی منداڵی تره‌مپه‌وه كه زۆربه‌ی خه‌ڵك نایزانن و به شێوه‌یه‌ك له شیوه‌كان بونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ركابه‌ری له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات، به‌ر له‌وه‌ی ببێته پیاوێكی سه‌ركه‌وتوو له كۆمه‌ڵگه و دواتر ركابه‌ری بكات كه كارێكی هه‌روا ئاسان نییه، به‌رده‌وام ده‌رونناسه‌كان ده‌ڵێن مرۆڤ له‌دایكبووی ره‌گوڕیشه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌ش ئه‌و ره‌گوریشه‌یه‌یه كه دۆناڵد تره‌مپه‌ی لێوه په‌یدا بووه: راستی یه‌كه‌م: دایك و باوك.. باوكێكی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ دایكێك كه مێرده‌كه‌ی خۆی خۆشده‌وێت فه‌رید تره‌مپی باوكی له نیویۆرك له‌دایكبووه و بووه‌ته یه‌كێك له گه‌وره به‌ڵێنده‌ره‌كان له بواری خانووبه‌ره له شاره‌كه، دایكیشی كه ناوی مارییه به ره‌چه‌ڵه‌ك سكۆتله‌ندییه و رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له دڵخۆشی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی باروكی تره‌مپ، به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی و پێبه‌خشیوه و هانی داوه. راستی دووه‌م: ژیانێكی به‌خشنده‌یی تره‌مپی باوك به هه‌موو پێوه‌ره‌كان پیاوێكی سه‌ركه‌وتوو بووه، ژیانێكی خۆشی بۆ منداڵه‌كانی دابین كردووه و پیاوێكی به‌خشنده بووه، بۆ خوێندن ره‌وانه‌ی خوێندنگه تایبه‌ته‌كانی كردوون، ئۆتۆمبێل و ماڵێكی 23 ووری بۆ فه‌راهه‌م كردوون كه تره‌مپ و دوو براو و دوو خوشه‌كه‌ی تێدا له‌دایكبوون. راستی سێیه‌م: چوار منداڵه‌كه تره‌مپ له‌نێوان خوشك و براكانی چواره‌م بووه، "فه‌رید ج" براگه‌وره‌ی كاپتنی فڕۆكه بووه، به‌ڵام ئالوده‌ی خواردنه‌وه كهولییه‌كان بووه و له لاوێتیدا مردووه، دوو خوشه‌كه‌ی ماریان و ئه‌لیزابێس یه‌كه‌میان دادوه‌ر بووه له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئه‌مریكایی، دووه‌میشیان سكرتێره‌ی كارگێڕی بووه، برا بچووكه‌كه‌ی رۆبه‌رت به هه‌مان شێوه‌ی تره‌مپ رووی له بواری كار و بازرگانی كرد. راستی چواره‌م: خانوی منداڵی كه خه‌یاڵی بوو دۆناڵد تره‌مپ له 14ی حوزه‌یرانی 1946 له خانوبه‌ره‌كانی جامایكا له گه‌ڕه‌كی كوینز له شاری نیویۆرك له‌دایك بووه. خانووه‌كه‌یان له خانووه گه‌وره و نایابه‌كان بوو له ناوچه‌كه و تائێستاش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، تره‌مپ له خوێندنگه‌ی كیۆ فۆرست له گه‌ڕه‌كی كوینز خوه‌ێندنی سه‌ره‌تایی خوێندووه. راستی پێنجه‌م: ئاره‌زوویه‌كی سه‌یری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل هه‌بووه خێزانه‌كه‌ی تره‌مپ به‌وه ناسراوه كه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی كادیلاكیان هه‌بووه، هه‌موو دراوسێكان له گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا باسی ئه‌و خێزانه‌یان ده‌كرد كه خانوویه‌كی نایاب و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی كادیلاكی مۆدێل به‌رزییان هه‌یه و ژماره‌كیانیشیان نایابن و له نێوان FCT1 وFCT2.. راستی شه‌شه‌م: نازناوه زۆره‌كان تره‌مپ به منداڵی له‌لایه‌ن هاوڕێكانییه‌وه چه‌ندان نا و نازناوی لێنراوه له‌وانه "دۆنی" و تره‌مپیت" كه ناوێكی ئامێری میوزیكی (بوق)ه- و "فلات تۆپ"وه‌ك نازناوێك له‌سه‌ر قژه بژه‌كه‌ی، هاوڕێكانی به منداڵی وا باسی ده‌كه‌ن كه كه‌سێتییه‌كه‌ی تێكه‌ڵه‌یه‌ك بووه له نێوان كه‌سێكی روخۆش و له‌خۆبایی، به‌ڵام ئه‌وه‌یان ته‌نیا وه‌ك نواندنێك داده‌نا، چونكه له واقیعدا كه‌سێكی ئاژاوه‌گێڕ بوو. راستی حه‌وته‌م: پێگه‌یشتنێكی پێشوه‌خت كاتێك تره‌مپ له خوێندنگه‌ی سه‌رتایی بووه، سه‌رنجی هاوڕێكانی به توانایه‌كی باش له یارییه وه‌رزشییه‌كان و فێڵكردن راكێشاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مارگیر بووه بۆ هه‌ڵوێست و بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆی و دانی به هه‌ڵه‌كانیدا نه‌ده‌نا، هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه راسته‌وخۆ به‌بێ هیچ دوو دڵییه‌ك هه‌رچییه‌كی به خه‌یاڵدا هاتبێت وتویه‌تی. راستی هه‌شته‌م: حه‌زی له سه‌ركێشی و كاریی پڕ مه‌ترسی بووه تره‌مپ و هاوڕێكانی له گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا به سه‌ركێشی له لێخوڕینی پایسكیل و خێراییه‌كی زۆر ناسرابوون، وێڕای ده‌نگبڵندی و دروستكردنی ژاوه‌ژاوێكی زۆر، جارێكیان یه‌كێك له دراوسێكانی به كه‌سوكاریی راگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به خێرایی له پایسكیله‌كانیان دابه‌زیون و به خراپی كه‌وتونه‌ته وێزه‌ی منداڵێك. راستی نۆیه‌م: تره‌مپ له تافی تازه‌پێگه‌یشتنی تره‌مپ له قۆناغی منداڵی و پێگه‌یشتنی، هه‌ڵسوكه‌وتێكی وه‌های نواندووه كه سیمای ترساندنی ئه‌وانی تری پێوه دیاربووه، بۆیه به نێرجسی و كاریزمی و خواستی خۆده‌رخستن وه‌سفكراوه. خۆشحاڵ بووه به ده‌رخستنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی له‌خۆی به لاوازتر ته‌ماشای كردوون. راستی ده‌یه‌م: سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی بووه له خوێندنگه‌كه‌ی تره‌مپ له‌نێوان كه‌سه كه‌ڵه‌گه‌ته‌كان و كه‌له‌ڕه‌قه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایانی خوێندنگه‌كه‌ی پۆلێنی بۆكراوه، جارێك مشته‌كۆڵه‌یه‌كی به لاچاوی مامۆستای میویزكیدا كێشاوه و لاچاوی شین كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه‌ی كه مامۆستاكه‌ی هیچ له میوزیك نازانێت. زۆرجار هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی نابه‌جێ بوون، بۆیه وای له هاوڕێكانی ده‌كرد لێی دووربكه‌ونه‌وه. راستی یازه‌یه‌م: ئاژاوه‌نانه‌وه و دروستكردنی پشێوی تره‌مپ له‌لایه‌ن هاوڕێكانی به‌وه ناسرابوو كه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دان و قژی راده‌كێشان له‌كاتی یاریی كردن، بگره كه‌سانی تری له‌نێو یاریگادا به‌دوای خۆیدا راكێشاوه و ئاژاوه و پشێوی ناوه‌ته‌وه له چه‌ندان بۆنه‌دا دروستكردووه. به هه‌مان شێوه له گه‌ڕه‌كه‌دا سه‌رچاوه‌ی بێزاری و سه‌رئێشه بووه بۆ خه‌ڵك. راستی دوانزه‌یه‌م: گه‌نجه قۆزه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هاوڕێكانی باڵابه‌رزتر بووه، هه‌ستی به شانازیی و متمانه‌به‌خۆبوون و سه‌ربه‌خۆیی كردووه، ركابه‌رێكی دڕنده و لێزان بووه له یارییه وه‌زشییه‌كان، به‌ڵام له‌كاتی دۆڕاندا توڕه‌بووه كه كاره‌كان به خواستی ئه‌و نه‌بوون و هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی داوه. راستی سیازه‌یه‌م: شكێنه‌ری داریی بیسبوڵ بووه زۆرجار توڕبونێكی خراپ دایده‌گرت و له یاریكردندا له كه‌سانی تری ده‌دا و فێڵی ده‌كرد، وێڕای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ یاریی بیسبۆڵ هه‌بوو، به‌ڵام گه‌ر یارییه‌كه به دڵی ئه‌و نه‌بوایه داری لێدانی تۆپه‌كه‌ی ده‌شكاند. راستی چوارده‌یه‌م: كه‌چه‌ڵبونی پێشوه‌خت له ته‌مه‌نی 12 ساڵاندا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی سواری شه‌مه‌ندۆفێر بووه و چووه‌ته مانهاتن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاریی ئاگادار بكاته‌وه، یان مۆڵه‌تیان لێوه‌ربگرێت بۆ كڕینی هه‌ندێك چه‌كی تیژی وه‌ك چه‌قۆ و ئه‌وانه‌ی تر له گه‌شته‌كانیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كه رووبه‌ڕووی گروپی تر ده‌بوونه‌وه و كێشه‌یان دروست ده‌كرد له‌گه‌ڵیان. راستی پازده‌یه‌م: سه‌ره‌تایه‌ك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه له ده‌ره‌نجامی زنجیره كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام و بێ كۆتا و له دوای رووداوی چه‌قۆوه‌شاندن، دایك و باوكی له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا و له دوای پۆلی هه‌شته‌می ناوه‌ندی ره‌وانه‌ی ئه‌كادیمیای سه‌ربازییان كرد له نیویۆرك. راستی شانزه‌یه‌م: ئه‌كادیمیای سه‌ربازی كاتێك له خوێندنگه‌ی سه‌ربازیی بووه، تره‌مپ وانه قورسه‌كه فێر بووه و له‌و ده‌مه‌دا دركی به‌وه‌كردووه كه مامۆستاكان ده‌توانن قورسترین سزای بده‌ن گه‌ر به خراپی هه‌ڵسوكه‌وت بكات، تا ئه‌ندازه‌ی لێدان گه‌ر پێویست بكات، سیستمی رۆژانه‌ی خوێندنگه‌كه دیسپلینێكی ته‌واوی له هه‌ڵسوكه‌وت و خواردنی به كۆمه‌ڵ و پرۆگرامی جێگیر له هه‌موو شتێك‌دا له‌خۆده‌گرت، ئه‌وه‌ش سودێكی زۆری پێگه‌یاند. راستی حه‌ڤده‌یه‌م: كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌پاش ته‌واوكردنی خوێندنگه‌ی سه‌ربازی، ده‌ركه‌وت ئه‌و خوێندنگه‌یه كاریگه‌رێكی ئه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی تره‌مپ هه‌بوو، به‌تایبه‌تیش له سه‌ره‌تای ژیانی له تافی لاوێتی، به جۆرێك كه به‌شداریی له رێكردنه سه‌ربازییه‌كان و یه‌كپۆشی كرد، ئه‌وه‌ش وایكرد پله‌ی نه‌قیبی وه‌ك هاندانێك وه‌ربگرێت. راستی هه‌ژده‌یه‌م: كاروباره‌كانی تر وێڕای كاریگه‌ریی ئه‌رێنی كۆلێجی سه‌ربازی له‌سه‌ر تره‌مپ، نه‌بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی واز له هه‌ندێك خوی خراپ بهێنێت، چونكه جارێك به‌هۆی شه‌ڕوده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا كسكی بۆ لێدان به‌كارهێنا و هه‌وڵیدا كه‌سێكی تر له نهۆمی دووه‌مه‌وه بخاته‌خواره‌وه، به‌ڵام هاوڕێكانی تری كه‌وتنه نێوانیان و رێگه‌یان له گه‌وره‌بوونی شه‌ڕه‌كه گرت. راستی نۆزده‌یه‌م: هه‌وڵێك بۆ چاوبه‌ستی و فێڵكردن له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ڤێتنام، تره‌مپ له كۆلێج بوو به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه چوار ساڵ خوێندنی دواخرا، له ساڵی 1968 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی بۆ به‌ی‌شداریی بۆ به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌ستنیشانكرا، به‌ڵام بیانوویه‌كی پزیشكی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا دۆزییه‌وه و بیانووه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه بزمارێك به پێیدا چووه و ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ دروستكردووه له رۆیشتندا، ئه‌وه بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بێت به به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی نیشتیمانی، وێڕای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1966 بۆ ئه‌و ئه‌ركه شیاوبوو. راستی بیسته‌م:به‌ره‌و جیهانی گه‌وره‌كان "پێگه‌یشتن" له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن، تره‌مپ له خووه خراپه‌كانی قوتاریی نه‌بوو، بگره تائێستاش ئه‌و خووه خراپانه كه گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی 70 ساڵی هه‌ر له گه‌ڵیدان و خۆیشی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه خاوه‌نی هه‌مان سیفه‌ت و خوی سه‌ره‌تای ژیانییه‌تی و هه‌ر هه‌مان كه‌سه و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. گه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی گه‌یاندبێتی به‌مڕۆ و هۆكارێكبن بۆ گه‌یشتن به جیهانی بازرگانی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، كه‌س دڵنیا نییه له‌وه‌ی ئایا هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردنی ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نن به كۆشكی سپی یاخود نا؟ !
ئه‌م بابه‌ته 12996 جار خوێنراوه‌ته‌وه