مه‌سرور بارزانی: شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
وێستگه نیوزـ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له یادی 50 ساڵه‌ی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌وكاته‌ی به‌عسه‌وه، په‌یامێكی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند: شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه له تۆڕی ئێكس دایناوه:
نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردومان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە.
هەروەها لە ساڵی 1982، خۆپێشاندانێکی شارەکەی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆردومانەکە ئەنجامدرا بوو.
شەهیدانی ئەم کارەساتە هەمیشە لەیادمانن.
PM:12:22:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت