كۆمسیۆنی عێراق بهرپرسی ئۆفیسی ههولێری گۆڕی
حەیدەر محەمەد-مەروان محەمەد
وێستگه نیوزـ
ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بریاریدا بەڕێوەبردنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر بگۆرێت.
له راگهیهندراوێكدا ئهنجومهنهكه دهڵێت: (مەروان محمد صالح) بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر، لەشوێنی (حەیدەر محمد ئەکرەم محمد تۆفیق) راسپێدراوه.
دهقی راگهیهندراوهكه:
ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بەڕێز (مەروان محمد صالح)ی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر، لەشوێنی بەڕێز (حەیدەر محمد ئەکرەم محمد تۆفیق).
ئەم ڕاسپاردنە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرێنتی دان و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لە نێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجام درا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٤.
AM:10:57:24/04/2024
ئهم بابهته 1152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت