بارزانی: بۆردومانه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ لاپەڕەیەکی ڕەشی ڕژێمی پێشووی عێراقە بەرانبەر گەلی کوردستان


وێستگه‌ نیوزـ

له‌یادی 50 ساڵه‌ی بۆردومانكردنی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: بۆردومانه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ لاپەڕەیەکی ڕەشی ڕژێمی پێشووی عێراقە بەرانبەر گەلی کوردستان.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورردستان لە 50یه‌مین ساڵیادی بۆدومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت: "بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی و بێ باکیی ڕژێمی پێشووی عێراقە لەبەرانبەر گەلی کوردستان."

بارزانی وتویه‌تی: "لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆردومانی زاڵمانەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان."


AM:10:41:24/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت