ره‌وتی هه‌ڵوێست: دژی هه‌وڵه گوماناوییه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانین
وێستگه‌نیوز-
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه دژی هه‌وڵه گوماناوییه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانن، ده‌شڵێت: "به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه ناشه‌رعییه، كوردستان ده‌خاته دۆخێكی خراپتر".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2024، ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "سه‌رجه‌م دامه‌زاوه یاسایی و حوكمڕانیه‌كان، له كوردستاندا شه‌رعیه‌تی یاساییان ته‌واوبوه… ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌سته‌و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ خزمه‌تی خۆیان و حیزبه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، به‌رده‌وامبوونیان به‌م شێوه ناشه‌رعییه، كوردستان ده‌خاته دۆخێكی خراپتر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "ئێمه له ره‌وتی هه‌ڵوێست، به‌هه‌موو جۆرێك دژی هه‌وڵه گوماناوییه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانین، كه بڕیاره له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ كراوه".
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی ده‌ڵێت: "خۆدزینه‌وه له هه‌ڵبژاردن، ئاماژی ڕوونه بۆ ترسی ده‌سه‌ڵات له ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك، هه‌وڵدانه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به ناشه‌رعی".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌ڕوونی ده‌ڵێین: مه‌ترسیه‌كی ئیداری و سیاسی به‌هۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست ببێت، ئه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ن كه له‌پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناشهرعیاندا ده‌یانه‌وێت هه‌رێمه‌كه‌مان توشی گرفتی گه‌وره‌تر بكه‌ن".
PM:11:38:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت