سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر لە میدیای تورکیدا هەرای ناوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان کە هەرسێ ئاڵای هەرێمی کوردستاژن و عێراق و تورکیا لە پشتیانەوەیە
وێستگهنیوزـ
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ناوی هه‌رێمی كوردستان له هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیدا هێنا، ئه‌مه‌ش له میدیای توركیدا هه‌رای ناوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2024، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و شاندی یاوه‌ری دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوه‌وه.
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا توركیا بۆ هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌كارهێناوه، له‌كاتێكدا پێشتر هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك هەرێمی باكوری عێراق ده‌هێنا.
ئه‌م ناوهێنانه‌ی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌رۆغان بۆ هه‌ولێر، له‌ناو میدیای توركیدا هه‌رای ناوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان پێشتر ناوی هه‌رێمی كوردستانیان وه‌ك باكووری عێراق له هه‌واڵ و راپۆرته‌كانیان ده‌هێنا.
PM:12:42:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت